روانسەر/لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە 5000هەزار قەل سۆتان.

0
713

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ل ەکێڵگەیەکی پەلەوەری شاری ڕوانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج هەزار قەل بە زیندوویی لەئاگردا سووتان.

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 9ی رێبەندان لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە 5000 قەل لە کێڵگەیەکی پەلەوەری گوندی “بانیشەلە” سەر بە روانسەر بە زیندوویی سووتاون و یان بە هۆی دووکەڵەوە خنکاون.

شایانی باسە ئەم رووداوە بە هۆی ئاگرگرتنی وایەری کارەبای کێڵگەکەوە کەوتووەتەوەو بە هۆی درەنگ گەیشتنی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی روانسەر هەموو قەلەکان مردوون و یان سووتاون”.ئەمە لەحاڵێکدایە کە مەوداوی گوندی بانیشەلە هەتا روانسەر تەنیا حەوت کیلۆمەترە. بەپێی زانیارییەکانی ئەو هاووڵاتییە، ئاگرکوژێنەوە پاش دوو کاتژمێر گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە.

شاری روانسەر 63 کیلۆمەتر له‌ شاری کرماشان دووره‌و بەتەنیا 40%ی گۆشتی سپی ( گۆشتی پەلەوەر وەکوو مریشک و قەل و …) ئەو پارێزگایە دابین دەکات.

جەلال سەفەری بەرپرسی کشتوکاڵی روانسەر ، پاییزی ئەمساڵ بە ماڵپەڕی حکومەتی “مێهر”ی راگەیاندبوو کە لەو شارەدا سەرجەم 103 کێڵگەی پەلەوەر هەیە و ساڵانە 40%ی گۆشتی سپی پارێزگای کرماشان لە روانسەر بەرهەم دێت.