چالاکی ئەنجومەنی پاژین بە بۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن لە پاری سەنا بانە

0
1547
چالاکی ئەنجومەنی پاژین بە بۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن لە پارکی سەنا_بانە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی پاژین لە شار بانە بە بوونەی ڕۆژی نەمام چاندن لە پارکی سەنا چالاکییەکیان بەرێوە برد.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۱٥ی ڕەشەمەی ۹٥ی هەتاوی، ئەنجۆمەنی پاژین بە بۆنەی ڕۆژی نەمام چاندن لە پارکی سەنا، شاری بانە و بە هاوکاری ئیدارەی سەرچاوە سروشتیەکان(منابع طبیعی) و موحیتی زیست و ڕێکخراوە مەدەنی و شاخەوانان و خوێندکارانی زانکۆ و باخچەی ساوایانی دارا و سارا و سرزمین گلها و جەماوەری خەڵکی بانە و بەشداری بەرچاوی ژنان رێورەسمێکیان بەڕێوە برد.

لە سەرەتای ئەم مەڕاسمەدا بەڕێز حامید ئەسراری بە نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی پاژین چەند وتەیێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردودا بە هۆی ئەوەی کە ئاور گرتنی دارستانەکانی زاگڕۆس زۆر بووە و خەساری گەورە گەیوە بە دارستانەکانی ناوچەکە، ئەرکی هەموومانە کە بە چاندنی نەمام هەوڵ بدەین تا ڕادەیێک لەم خەسارانە قەرەبوو بکەینەوە. هەروەها لە بەشێکی دیکەی باسەکەیا ئاماژەی کرد بە قازانجەکانی دار و دارستان بۆ پاک و خاوێن ڕاگرتنی کەش و هەوا کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیا ڕوی کردە بەرپرسان و داوای کرد کە لە وەها هەل و مەرجێکا کە مەترسی لە ناو چونی دارستانەکان هەیە، هەرچی زیاتر یارمەتی دەر بن بۆ ئەوەی پێش بەو خەسارانە بگیرێت و داوای لە هێزە نیزامییەکان کرد کە لە وەرزی هاویندا خۆ ببوێرن لە ئاگر بەردانی دەوری پاسگا و پایەگاکانیان و لە کاتی ئاگر کەوتنەوەدا یارمەتیدەر بن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان.

لەم رێورەسنەدا منداڵانی باخچەی ساوایانی دارا و سارا چەن شێعر و سرودی خۆشی ژینگە پارێزیان پێشکەش کرد و لە لایەن ئەنجومەنی پاژینیشەوە خەڵات بەسەر ئەو منداڵە چاو گەشانەدا دابەشکراو داوبەدوای ئەویش پەخشانێک لە لایەن خاتونێکی بەشداربووی مەڕاسمەکە خوێندرایەوە، هەروەها لە لایەن پاژینەوە وەک دەست خۆشی ڕێز لێنان دیاریێک پێشکەش بە کاک نژاد ڕۆستەمی بەرپرسی تیمی ئاور کوژێنەوەی سەرچاوە سروشتیەکان کرا کە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕابوو.

لە کۆتایشدا بشداران رێژەیەکی بەرچاو نەمامیان لە شۆێنی ناوبراودا چاند.

This slideshow requires JavaScript.