ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزیی شاری بانە هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوە بەرێوە برد

0
562

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزیی شاری بانە بە هاوکاری خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوە بەرێوە برد.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤ جۆزەردان دەستە کەژوانی ئەنجۆمەنی پاژینی شاری بانە بە هاوکاری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو ناوچە،کە پتر لە دووسەد کەس دەبوون لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سیرانگای کانی ئەسحابیان لە زبڵۆ خاشاک پاک کردەوە،.

سیرانگای کانی ئەسحابی شاری بانە یەکێ لە شۆێنە کەشتیاریەکانی شاری بانە بە ئەژماردێت و ساڵە خەڵکانێکی بەرچاو بۆ سیران کردن روو لەو ناوچە دەکەن.

شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی شەش و حەوتی جۆزەردان لە کانی ئەسحابی بەلوەی بانە هەمایشی شاخەوانی ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە ئەچێت.

pajin

photo_2016-05-25_22-17-50