هەڵ کردنی ئاگری نەوڕۆز بە سۆتاندنی قەفەسی باڵندەکان

0
562

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،لە گوندی زەردوی سەر بە شاری پاوە بە سۆتاندنی قەفەسی باڵندەکان ئاگری نەوڕۆزیا هەڵ کرد.

ئێوارەی ڕۆژی 29ی رەشەمە کە خەڵک خۆی بۆ هەڵ کردنی ئاگری نەوڕۆز ساز دەکرد لەلایەن کۆمەڵێ لە راوچییەکان گوندی زەردوی سەر بە شاری پاوە لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا کەوەکانی خۆیان ئازاد کردوو، بە قەفەسی کەوەکان ئاگری نەوڕۆزیان هەڵ کرد .

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ناوچەی هەورامان یەکێ ژینگە دۆست تەرین ناوچە لە کوردستان ناسراوەو کە ساڵی رابردوو لەلایەن راوچیێەکی خەڵکی گوندی دەرەکێ بە شکانی چەکەکەی گیانێکی نوێ بە روحی ژینگە پارێزانی کوردستان بەخشی .