هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە پیرانشار بەڕێوەچوو

0
798

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، هەڵمەتێکی خۆڕسکی ژینگەپارێزی، دوێنێ یەکشەممە لە پیرانشار بەڕێوەچوو.
لەم چالاکییەدا کە سێزدەهەمین چالاکیی خۆڕسکی لاوانی پیرانشار بوو، رووبەرێکی بەرچاو لە ژینگە لە زبڵ و خاشاک خاوێن کراوەتەوە.
راپۆرتی گەییشتوو لە پیرانشارەوە باس لەوە دەکات کە دەور و بەری زانکۆی پەیامی نوور تا پارکی گەشتیاری نەورۆزی پیرانشار لەم هەوڵەدا خاوێن کراونەتەوە.
لەم پێوەندیەدا، ژینگەپارێزانی کوردستان و پاراستنی ژیان
بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئاوایی کۆنەلاجان لە پیرانشار بوو بە مەکۆی بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی و لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.
ئەم چالاکییە بە دروشمی پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە بەڕێوەچووە.
دەوترێت کە لەم چالاکییە ژینگەپارێزییەدا، لاوانی ژینگەپارێز ئاوایی کۆنەلاجان و دەوروبەری ئەو گوندەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردووەتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە 28ی خاکەلێوەی 2716ی کوردی، لاوانی گوندی سەرهوویەی سەر بە ژاوەرۆی مەریوان چالاکییەکی ژینگەپارێزییان لەو گوندە بەرێوە برد.
یەکێک لە لاوانی دانیشتووی سەرهوویە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوانی راگەیاند کە لەم چالاکییەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی گوند ئەنجام دراوە، زبڵ و خاشاکی ناو گوند و دەوروبەری کۆ کراونەتەوە.
ئەم چالاکییانە لە درێژەی ئەو شەپۆلە ژینگەپارێزییە خۆڕسکانەی خەڵکی کوردستانە کە بە دروشمی پاراستنی ژینگە ، پاراستنی ژیانە ئەنجام ئەدرێن.