Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بە هۆی هێرشی کەسانی نەناسراو ٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان...

بە هۆی هێرشی کەسانی نەناسراو ٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان بریندار بوون

0
998

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسانێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ترۆمبیلێکی پۆلیس لە باژێڕی مەریوان

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، چەند کەسی نەناسراو لە ڕێگای نێوان ستادیۆم و گۆڕەپانی بێسارانی،  نارنجەکیان خستۆتە ناو ترۆمبیلی پۆلیسی هاتووچوو.

هەر سێ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کە لە ناو ترۆمبیلەکەدا بوون بە تووندی بریندار بوون و دۆخی ٢ کەسیان زۆر نالەبارە.

دەگوترێ ئەو ترۆمبیلە سەر بە هێزە ئینتزامییەکانی باژێڕی مەریوانە.

تا ئێستا هۆکار و بکەری ئەو هێرشە ناڕوونە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باژێڕی مەریوان جێگای ناڕەزایەتی بەربەرین و هێمنانەی خەڵک بە پێش پێگرتن بە دووچەرخەسواریی ئافرەتان بووە و بەو بۆنەوە کەمپەین و چالاکیی بەرچاو هاتۆتە ئاراوە.

ئەوە دووهەمین ڕووداوی هاوشێوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودایە، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، بنکەی پۆلیسی عەلیپووری باژێڕی سەردەشت لە لایەن چەند کەسی نەناسراوەوە بەر پەلامار.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ڕەخنەیان لە دوایین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بریتانیا لەمەڕ ئێران گرت
بابەتی دواترکۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەدژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد, لە هەولێر پێکدێت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان