Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ڕەخنەیان لە دوایین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بریتانیا لەمەڕ...

چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ڕەخنەیان لە دوایین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بریتانیا لەمەڕ ئێران گرت

0
1162

ڕۆژی کورد: چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، بەهۆی نکوڵی کردن لە مافی نەتەوەکان و کەمینەکان و پشت گوێ خرانی لە دوایین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بریتانیادا، ڕەخنەیان لەو ناوەندە مافی مرۆڤییە گرت و نیگەرانیی خۆیان لەمبارەوە دەربڕی.

لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی مافی مرۆڤی بریتانیادا بەپێچەوانەی ڕاپۆرتەکانی بەرێ کە باسی لە پێشێلکاریی مافی نەتەوەکان و کەمینەکانی ئێران دەکرد ئەمجارەیان هیچ ئاماژەیەکی پێنەداون و پشت گوێی خستوون.

ئەو چالاکانە دەڵێن بە کۆتایی هاتنی گەمارۆکان لەسەر ئێران، وڵاتی بریتانیا چەقی بەستۆتە سەر پیشەسازیی نەوت لە ئێران و دەیهەوێ لەم ڕێگایەوە لە داهاتوودا هەناردەکردنی خۆی بۆ ئێران زیاتر بکات و هەر بۆیەش پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت کەمینەکانی لە ئێران پشت گوێ خستووە و لە پێناو بەرژەوەندیی ئابووریی خۆی قوربانی کردوون.

چالاکانی ئەهوازی داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کردووە کە بۆ خۆبواردن و خۆدوورخستنەوە لە ناخۆشی و ئاڵۆزیی نێوان پەیوەندییەکان و لە پەیوەندی لەگەڵ سەرمایەگوزاری لە ئێران لە داهاتوودا، سەرنج بداتە مافی کەمینەکان و لە نرخاندنەکانی خۆیدا ئەو پرسە لەبەر چاو بگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی “ڕێکخراوی نەتەوە بێ وڵاتەکان” (UNPO) کە بنکەکەی لە بروکسێلە، عەڕەبەکانی ئەهواز بەربەرەکانی لەگەڵ  نابەرانبەریی ڕەچاوکراو لە پیشەسازیی نەوتی ئێراندا دەکەن هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن ڕژیمەوە دەبنە ئامانجی تووندترین توندوتیژییەکان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەرپرسێکی پێشووی دادوەریی ئێران: لەسێدارەدانەکانی ١٣٦٧ بە فەرمانی خومەینی بوو
بابەتی دواتربە هۆی هێرشی کەسانی نەناسراو ٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان بریندار بوون

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان