ڕاگه‌یەندراوی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشی سوپای توركیه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

0
33

ناوەندی هاوکاری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دا هێرشی سۆپای تورکیەیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و نەتەوەی چەوساوەی کورد لەو پارچەی کوردستان بە توندی مەحکووم کرد و داوایان لە ڕێکخراوە نەتەوەیی و مافی مروڤییەکان کرد هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاگرتنی ئەو هێرشە ناڕەوایانە.

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مرۆ له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌، پاش چه‌ند رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ و خۆ سازدان، سه‌رئه‌نجام سوپای توركیه‌ هێرشه‌كانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوای راگرتنی شەر و وازهێنان لە سیاسەتی هەرەشە و هێرش و بەئامانج گرتنی خاک و خەڵکی رۆژئاوای كوردستان دەکات و، پێمان وایه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ هیچ كام له‌ به‌شه‌كانی له‌ ڕێگای توند و تیژی و هێرشی چه‌كداری و نیزامی چاره‌سه‌ر ناكرێت و بگره‌ ڕێگه‌ چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌كانیش كوێر ده‌كاته‌وه‌. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شاهیدی هاوپشتی به‌ربڵاوی وڵاتان و شه‌خسیه‌تی سیاسی و ئاكادێمییه‌كانی جیهان له‌ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد بووین و هیوادارین كه‌ ببێته‌ ڕێگرێكی به‌هێز له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.