سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان دەكات

0
359
میدیا – پاریس :
ئێواره‌ى ئەمڕۆ ٩ / ٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێران و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتو گۆیانكرد.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKله‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆيدا لە شاری پاریسى پایتەختى فەرەنسا پێشوازیكرد لە به‌ڕێز (جەمال پورکەریم سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان)، لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و ئێران و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكردو، هەردوولا جەختیان كردەوە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایەنە ئازادیخوازەکان و كاركردنى زياتر بۆ لێكنزیككردنەوەی ئەو هێزو لایەنانە و خۆ دوورگرتن لەهەر ناكۆكییەك، هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە گرنگی بەستنی كۆنگرەیەکى گشتى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییە ئازادیخوازەکانى ناوچەکە كرا، بۆئەوەى بگەنە جۆرە لەیەکتر گەیشتنێک بۆ هەماهەنگى و پشتیوانى یەکتر.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.