ڕۆژی كورد :
له ٨٣ هه‌مین ساڵیادی ژینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد له ناوچه‌ی توونجه‌لی سه‌ر به ده‌رسیم له باكووری كوردستان به فه‌رمانی مسته‌فا كه‌مال ئاتاتۆرك و شه‌هید كرانی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ئایینی عه‌له‌وه‌ی ئه‌و ناوچه سه‌ید ره‌زا ده‌رسیم له لایه‌ن هاونیشتمانییان و شارۆمه‌ندانی ده‌رسیم ڕیوڕه‌سیمیكی به شكۆ له نزیك په‌یكه‌ره‌ی سه‌ید ڕه‌زا ده‌رسیم به‌ڕیوه‌چوو هاوكات ئاڵای پیرۆزی كوردستان له نێوان ده‌سته‌كانی په‌یكه‌ره‌ی نه‌مر سه‌ید ڕه‌زا ده‌رسیم شكایه‌وه و یادی به‌رز ڕاگیرا.
سه‌ید ڕه‌زا ده‌رسیم له دایكبووی ساڵی ١٨٦٣ی زایینی له ناوچه‌ی توونجه‌لی سه‌ر به ده‌رسیم له باكووری كوردستان یه‌كێك له ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی باكووری كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی زازا و په‌یڕه‌وی ئایینی عه‌له‌وی له‌و ناوچه‌دا بوو كه له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٣٧ و ١٩٣٨ی زایینی كه‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی هێزه فاشیسته‌كانی مسته‌فا كه‌ماڵ ئاتاتۆرك و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای ئه‌و كاته‌وه ژینۆساید كران و له‌و ساڵانه‌دا ٦٥ تا ٧٠ هه‌زار كوردی په‌یڕه‌وی ئایینی عه‌له‌وی له‌و ناوچه له لایه‌ن سۆپای توركیاوه بۆردوومان كران و به كۆمه‌ڵ كوژران و دواتر و له ده‌رئه‌نجامدا سه‌ید ڕه‌زا ده‌رسیم وه‌كوو ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانه‌كان له لایه‌ن سۆپای توركیه و به فه‌رمانی مسته‌فا كه‌ماڵ ئاتاتۆرك له دار درا و ئێعدام كرا.
حكوومه‌تی توركیا تا ئیستا شوێنی ئه‌سپارده‌كردنی سه‌ید ره‌زای بۆ لایه‌نگران و بنه‌ماله‌ی ناوبراو ئاشكرا نه‌كردووه به‌ڵام له لایه‌ن كوردانی عه‌له‌وی دانیشتووی ده‌رسیم له ناوه‌ندی شاری ده‌رسیم په‌یكه‌ره‌یه‌ك بۆ ناوبراو دروستكراوه و هه‌ر چه‌ن تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن تۆركه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و ناوچه هه‌وڵ دراوه بۆ له ناوبردن و هه‌ڵگرتنی ئه‌م په‌یكه‌ره به‌ڵام له لایه‌ن كوردانی دانیشتووی ناوچه‌كه به‌رگری لێكراوه و هه‌موو ساڵێك له ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌دا كوردانی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ری له ده‌وری ئه‌و په‌یكه‌وره كۆده‌بنه‌وه و یاد و ناوی سه‌ید ڕه‌زا و ڕیبازه‌كه‌ی به‌رز راده‌گرن و په‌یمان نوێ ده‌كه‌نه‌وه له گه‌ڵ ڕیباز و ڕیچكه‌ی ناوبراو.
ڕۆژی ڕابردوو دووشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٤ی ئایار له ساڵیادی ئه‌م ژینۆسایده نه‌ته‌وه‌ییه‌دا له ده‌وری په‌یكه‌ره‌ی سه‌ید ڕه‌زا كۆبوونه‌وه و له چالاكییه‌كی سه‌مبۆلیك بۆ به‌رز ڕاگرتنی یاد و ڕێبازی ناوبراو ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان له نێوان ده‌سته‌كانی په‌یكه‌ره‌ی شه‌هید سه‌ید ڕه‌زا ده‌رسیم شه‌كانده‌وه و به تێكڕا هاواریان كرد كه برینی ژینۆساید و كوشتاری ده‌رسیم هیشتا نوێیه و له یاد ناچێته‌وه و هیشتا ژینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌ڵه‌بجه و بارزان و ئاكرێ به‌رده‌وامه و ئێمه به نوینه‌رایه‌تیی كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌م ئاڵایه لێره ده‌شه‌كینینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئێمه هیشتا زیندووین و كوشتن و بڕینی ئێمه كۆتایی پێ بهێنن و ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ڕابگرن.