گیلانغەرب، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
855

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سەرەرایی تێپەر بوونی زیاتر لە یەک مانگ لە وەرزی پائیزهەروەها بارینی بەرف و باران لە بەشیکی بەرچاو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێشتا ڕۆژانە شاهێدی ئاگرتێبەردانەکان لە سرووشتی کوردستانەوەین.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەڵارێزانی ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە حیدەرییە لە شۆێنک بە ناوی پیکولە سەر بە شاری گیلانغەرب بەردرا.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی لە ناو برد، خەسارێکی بەرچاوی لە سرووشت و گیان لەبەرانی ئەو ناوچەدا، کە لەلایەن ئەنجۆمەنی سەوزی زاکڕۆس هەروەها خەڵکی گۆندی قلی قلی کۆنتڕڵ کرا.

جێگایی ئاماژەیە کە لە سەرتایی وەرزی هاوینەوە تا ئێستا بە دەیان جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەیی حیدەرییە بەردراوە، هەموو جارێک بەرپرسان بە شێوەیەک خۆیان لی بێدەنگ کردووە، سەرەرایی پیوەندی گرتنی هاووڵاتیان هیچ ناوندێکی پیوەندیدار لە شۆێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادە نە بووە.