هێزەکانی حکومەت و بۆ چەندمین جار ئاگریان لە دارستانەکانی شنۆ بەردا

0
1006

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستان و سرووشتی کوردستان لەلایەن هێێزەکانی سپاوە بەردەوامە.

رۆژی شەممە ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ جاری سێهەم ئاگر لە دارستانەکانی دنخەی سەر بە شاری شنۆ بەردرا، خەسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشتی ناوچەکە گەشتووە، هەروەها بە هۆی بە هانا نەچوونی ناوندەکانی حکومەت رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گرتووەتەوە تا شۆێنێک کە ئاگر تا دارستانەکانی شارۆچکەی نەڵووس گەشتووە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری شنۆ رایگەیاند، ئەم ناوچە کە پێک هاتووە لە دارستانێکی چڕ جێگای دەیان جۆری باڵندە و ئاژڵە یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی ئەو ناوچە بە ئەژمار دێت، بۆ سێهەم جارە کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران ئاگری تێبەر دەبێت.

هەواڵنێری ژینگەوان لە درێژەدا وتی لەم ئاگرکەوتنەوە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە، هەروەها سووتانی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی سیاسی راگەیاند کە هێزەکانی سپاە بە بیانوی هەبوونی هێزی پێشمەرگە ئاگری تێبەردەدەن.

photo_2016-09-03_23-31-10