ئاگری دارستانەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە

0
793

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگری دارستانەکانی نیشتمان لە خۆرهەڵاتی کوردستان بە بارینی بەفر و بارانیش کۆتایی نایەت، بۆ چەندمین جار ئاگری دژمنانی سرووشتی وەڵات دارستانەکانی گیلانغەربی کردە ئامانج.

ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی ملەی سراژین سەر بە شاری گیلانغەرب بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێری خایاند، خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ئەو ناوچە کەوت، چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە.

لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا بە دەیان حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی ناوچەی گیلانغەرب روویداوە، بە سەدان هێکتار لە باشتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە خەسارێکی یەکجار زۆری بەر کەوتووە.

روودانی دەیان حاڵەتی ئاگرکەتنەوە لەو ناوچە لە ناو چوونی سەدان هێکتار لە سامانە سرووشتیەکانی ئەو ناوچە نەیتووانیوە هیچکام لە بەرپرسانی ئەو شارە بێنێتە سەر خەت لە ئەساسدا ڕۆژانە تەنانەت هەواڵی ئاگرکەتنەوەکانیش لەلایەن بەرپرسانەوە سانسووریان کردووە.

fb_img_1470140348113

photo_2016-11-21_22-40-12

photo_2016-11-21_22-38-59

photo_2016-11-21_22-39-07

photo_2016-11-21_22-39-37