کەمتر خەمی شارەوانی شاری سنە، بە زبڵدان کردنی سیرانگاکانی ئەو شارە درێژەی هەیە

0
944

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، کەمتر خەمی ناوندەکانی پیوندیدارەکانی شاری سنە زۆربەی سیرانگاکانی ئەو شارەی کردوەتە بە زبڵدان.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری سنەوە رایگەیاند کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا سیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکانی ناوچەی سنە بە تەواوی خراونەتە پەراوێزەوە، هێزەکانی شارەوانی زۆر به کەمی شوێنە گەشتیاریەکان خاوێن دەکەنەوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەو هەروەها چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە.

بەنداوی قشڵاق، بەنداوی وەحدەت هەروەها ڕۆخانەی چەم شاری سنە لەو شۆێنانەن کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بوونەتە قۆربانی سەرەرایی دابین نەکردنی هیچ کەرەستەیەکی خزمەت گۆزاری چەندین ساڵە کە پاشەرۆیی بەشێک لە شاری سنە هەروەها گۆندەکانی دەوروبەری سنە دەڕژێتە نێو ئەم شۆێنانەوە کە ئەوەش بووەتە جێگایی بڵاو بوونەوەی چەند نەخوشی مەترسیدار بە تایبەت بو ئەو خەڵکانە یان بە شێوەیە ڕۆژانە پیوەندییان بەم شۆێنانەوە هەیە.

یەکێ لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سنە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەو پیوەندیەدا رایگەیاند لە ماوەی چەند ساڵی پێشوودا چەندین جار ژینگەپارێزانی شاری سنە لەم کارە ساتە ژینگەیە بەرپرسانیان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام تا ئێستا نەک هیچ ناوەندێک وڵامدەریان نەبووە بەڵکوو زۆر جاریش رووبەرووی هەرەشەی ناوندەکانی حکومەت بوونەتەوە.

ئەمانە دیمەنی بەنداوی وەحدەت لە نزیک شاری سنەیە کە یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی ئەو ناوچە ئەژمار دێت، کە بە هۆی هەبوونی سرووشت جوان دڵرەفێنی بووەتە جێگای خەسانەوە خەڵکی ناوچەکە لە رۆژانی پشوودا، کە بۆ ماوەیەی زیاتر لە دوو ساڵە بووەتە شۆێنی زبڵ پاشماوەکان، هەروەها بە هۆی تێکەڵ بوونی پاشەرۆیی گۆندەکانی دەروبەری ئەو بەنداوە دیمەنێکی زۆر ناشیرینی درۆست کردووە.

نەبوونی پلانێکی دروست گۆنجاو هەروەها دابین نەکردنی جێگا و رێگایی پێویست بۆ زبڵ پاشماوەکان لەلایە ناوندەکانی حکومەتەوە یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربەی کارەساتە ژینگەیەکانە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان.

photo_2016-10-25_14-19-06 photo_2016-10-25_14-19-11 photo_2016-10-25_14-19-20 photo_2016-10-25_14-19-26 photo_2016-10-25_14-19-35 photo_2016-10-25_14-19-47 photo_2016-10-25_14-19-58 photo_2016-10-25_14-18-55