مەریوان، بەفر و بارانەکانی زستانیش کۆتایی بە ئاگری دارستانەکانی کوردستان نەهێنا

0
986

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەریوان لە وەرزی زستانیش کۆتایی نەهاتووە، بە شێوەي هاوکات ئاگر لە دوو شۆێنی جیاواز لەو ناوچە بەردرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار دارستانەکانی ناوچەی دۆڵەبی لە نزیک ئاوایی سەردۆش لە نزیک شاری مەریوان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردار.

لەم ئاگرکەوتنەوەدا رێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە و گیانلەبەرانی ئەو ناوچە کەوت.

لە لەو پیوەندییەدا بۆ چەندمین جار ئاگر لە زەلکاوەکانی گۆلی زرێبار بەردرا، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا ئەمە دووهەم جارە کە ئاگر لە زەلکاوەکانی گۆلی زرێبار بەردەدرێت.

شایانی باسە کە لە هەر دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمرۆ لە ناوچەی مەریوان لە لایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا و خەڵکی ئاوایی سەردۆشەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

لەم ئاگرتێبەردانەدا سەرەرایی سووتانی رێژەیەکی بەرچاو لە زەلکاوەکان کە شۆێنی دەیان جۆر باڵندە و ئاژەڵە خەسارێکی بەرچاو بە گیان لەبەرانی ئەم گۆلە بەتایبەت باڵندەکان گەشتووە.

لەم وەرزەدا کە رێژەیەکی بەرچار لە باڵندە کۆچەریەکان روویان لە گۆلی زرێبار کردووە و دەتوانرێت وەک هەلێک بۆ راکێشانی گەشتیاران کەڵکی لێ وەربگیردرێد، لەلایەن بەرپرسانی ئەو شارەوە بەتایبەت هێزەکانی شارەوانی ئاگر لە زەلکاوەکانی زرێبار بەردەدرێت.

photo_2017-01-12_22-53-18

photo_2017-01-12_22-53-34

photo_2017-01-12_22-53-40