بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان سمایل ئاغای ئێلخانیزاده ، وه‌زیری ڕێگه‌وبان له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان ، له گوندی حه‌مامیانی سه‌ر به شاری بۆكان له ته‌مه‌نی ١١٤ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سمایل ئاغای ئێلخانیزاده ساڵی ١٩٠٢ی زایینی له دایك بووه و له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد وه‌ك وه‌زیری ڕێگه‌وبان دیاری كراوه و كاری كردووه
ته‌رمی سمایل ئاغای ئێلخانیزاده ئه‌مڕۆ به به‌شداریی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه له گوندی حه‌مامیان ، زێدی باب و باپیرانی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا .
به پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژی كورد ، بڕیار بووه ته‌رمی سمایل ئاغای ئێلخانیزاده سبه‌ینێ و به به‌شداریی خه‌ڵكانێكی به‌رچاو به خاك بسپێردرێ ، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی فشاری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئێلخانیزاده هێناوه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه ده‌بێ هه‌ر ئه‌مڕۆ به خاك بسپێردرێ .
ئیسماعیل ئیلخانی زادە کوڕی مەحموود ئاغا، لە گوندی حەمامیان، سەر بە باژێری بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵات له دایك بووە.
کۆماری کوردستان، 2ی رێبەندانی 1946 لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد دامەزرا و ماوەی 11 مانگ بەردەوام بوو.
کابینەی وەزیرانی کۆمار پێکهاتبوو لە:
سەرۆک وەزیران: حاجی بابە شێخ
وەزیری جەنگ: سەیفی قازی
وەزیری کیشوەر: محەمەد ئەمین موعینی
وەزیری ئابووری: ئەحمەد ئیلاهی وەزیری
پۆست و تەلەگراف: کەریم ئەحمەدیان
وەزیری فەرهەنگ: مەناف کەریمی
وەزیری (تەبلیغات): سەدیق حەیدەری
وەزیری کار: خەلیل خوسرەوی
وەزیری بازرگانی (تیجارەت): حاجی مەستەفا داوودی
وەزیری وەرزێڕی (کشتوکاڵ): مەحموود وەلی زادە
وەزیری ڕێگەوبان: ئیسماعیل ئیلخانی زادە
وەزیری تەندروستی (بیهداری): سەیید محەمەد ئەیووبیان
وەزیری (موشاویر): عەبدولڕەحمان ئیلخانی زادە
وەزیری داد: مەلا حوسێن مەجدی