نووسەر: كه‌یهان یوسفی
ساڵی پار له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌كداره‌كانی پارته ملهۆڕه‌كه‌ی باكوور خوێنی یه‌كێك له پاكترین ڕۆڵه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیان ڕژاند تاكوو دژوازیی دروشم و پراكتیكی ئه‌م پارته بۆ جارێكی دیكه‌ش مێژوو تۆماری بكات.
ئه‌و پارته هه‌ركات پاڵنه‌رانی هانی ده‌ده‌ن په‌لاماری پارتێكی كوردی ده‌دات. سروشتی پ ك ك سات و سه‌ودایه، چ له سه‌ر خاك بێت یا گه‌ل و نیشتمان.
جووڵه و كرده‌وه‌كانی پ ك ك به تایبه‌ت له‌م یه‌ك دوو ساڵی دواییه‌دا ده‌ری خستووه كه ستراتژی ئه‌م پارته له سه‌ر به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نیه، به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له لای ئه‌وان پارادایمێكی قریژی كاپیتاڵیستیه.
ئه‌وان به ئاشكرا ده‌ریانخستووه و به‌رپرسانی پله‌به‌رزیان ده‌ریانبڕیوه كه نه‌باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و نه وه‌ها بیرۆكه‌یه‌ك له لای ئه‌وان بایه‌خ و پیرۆزییه‌كی هه‌یه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له رابردوو وئێستای خۆیانه، بێ گومان پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رپرس كه خۆی به تاكه ئاڵترناتیڤ و نوێنه‌ری گه‌ل ده‌زانێت خیانه‌ت له دروشمه و ئامانجه ستراتژییه‌كانی خۆی ناكات.
ساڵی پار له ژێر پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه دێموكرات پێشمه‌رگه‌ی بۆ كێله‌شین به‌ڕێ كردووه و ده‌یهه‌وێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی توركیه تێك بدات، لووله‌ی چه‌كه‌كانیان له پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات كرد و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان شه‌هید و 3ی دیكه‌شیان بریندار كرد.
به‌ڵام له ڕاستیدا له به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكوور نه‌بوو، به‌ڵكوو جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن بوو به‌رانبه‌ر به هاوپه‌یمانی ستراتژییكی نێوان پ ك ك و به‌رپرسانی سپای پاسدارانی ئێرانی.
هه‌رئه‌و هاوپه‌یمانیه وای كرد كه پ ك ك جارێكی دیكه‌ش به كوشتنی 3 پۆلیس بیانوو بداته ده‌ستی سوپای فاشیستی تورك و كۆمه‌ڵگای تورك و هه‌موو پارته توركه‌كان تێكڕا هاوده‌نگ و ته‌یار بكات بۆ قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵكی سڤیلی باكوور و گوشاری چه‌ن قات بۆ سه‌ر پارلمانتارانی پارتی ئاشتی گه‌لان.
پ ك ك و سه‌قامگیری دوو چه‌مكی دژبه‌یه‌كن، له ههركۆی سه‌قامگیری هه‌بێت و رێگه‌چاره‌ی مه‌ده‌نیانه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ئارادا بێت پ ك ك هه‌ست به له‌ده‌ستدانی قورسایی و بوونی خۆی ده‌كات، بۆیه هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه دۆخێكی قه‌یراناویی و ئاڵۆز دروست بكات و له‌م دۆخه قه‌یراناوییه‌دا ئه‌سپی خۆی بتارێنێ.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌ی باكوور، ڕه‌نگه هاوكێشه‌كان گشت ئاوه‌ژوو بكاته‌وه. پ ك ك له باكوور ئه‌و دۆخه‌ی كه تێیدا هه‌موولایه‌ك پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی پارتی ئاشتی گه‌لان و دەمیرتاشیان ده‌كرد و وێده‌چوو كه كورد بتوانێت له پارلمان گۆڕانكارییه‌كی مێژوویی دروست بكات تێكی دا و دۆخێكی خولقاند كه ده‌ستی پارلمانتاره كورده‌كانی به‌ست و زیاتر له هه‌موو كات سنووردار و بێ دهسهلێتتریانی كرد. شارهكوردییهكان كاول كران و ده‌یان كوردی سڤیل به‌ده‌ستی جندرمه و سوپای فاشیستی تورك كوژران و هه‌زارانیش ئاواره‌ی شوێنه‌كانی دیكه كران.
پ ك ك چی ده‌وێت؟
له باشوور ده‌بێته هاوپه‌یمان و ڕێكخه‌ری كوردان بۆ به هێزكردنی حه‌شدی شه‌عبیی شێعی عیراقی كه سپای قودسی ئێرانی سه‌رپه‌ڕه‌شتی ده‌كات و له شه‌نگال و خوارووی كه‌ركووك یه‌كه‌ی سه‌ربازی بۆ درووست و په‌روه‌رده ده‌كات.
له ڕۆژئاوا هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك دروست ده‌كات و ده‌بێته ژاندارمی سپای به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌ركوتكه‌ری پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردی.
له رۆژهه‌ڵات زوڕنای خه‌باتێك لێ ده‌دات كه نه باوه‌ڕی پێیه و نه بۆی جێبه‌جێ ده‌بێت و پۆل پۆل لاوی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێ ده‌كات بۆ باكوور و ڕۆژئاوا تا خوێنیان بۆ ستراتژییهكی ناڕوون بڕژێت.
داهاتووی ڕۆژئاواش به‌م سیاسه‌ته‌ی پ ك ك، زۆر ناڕوون و ئاڵۆزه. هه‌ر لایه‌نێك سه‌ربكه‌وێت پ ك ك وه‌ك دوژمنی خۆی ده‌زانێت، هه‌نووكه‌ش له ڕۆژئاوا ته‌نیا كارت و ئامرازێكه به ده‌ستی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ دژایه‌تی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان و له ستراتژیدا ئا‌مریكا وه‌كوو كاراكتەرێك كه بتوانێت له داهاتوودا له سه‌ری سه‌رمایه‌گوزاری بكات چاو له پ ك ك ناكات.
یه‌ك ساڵ به سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی كێله‌شینی ڕۆژهه‌ڵاتدا تێده‌په‌ڕێت. یه‌ك ساڵێک کە زۆر شتی ڕوونكرده‌وه كه پێچه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌و كاتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پ ك ك بوون. نه دێموكرات به‌ڵكوو پ ك ك خۆی پلانی پێ‌درابوو بۆ تێكدانی خه‌باتی پارلمانی له باكوور.
داهاتوو زۆر شتی تریش ڕوون ده‌كاته‌وه، زۆر شتی پشتی پەرده كه ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ باسكردن و سه‌لماندنی بۆ خه‌ڵکانێك كه حه‌زیان له بیركردنه‌وه نیه و مێشكیان له سه‌ر بنه‌مای سۆمای چاویان ئیش ده‌كات، زۆر ئه‌سته‌م بێت.