Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کچە خوێندکاریکی کورد سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا

کچە خوێندکاریکی کورد سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا

0
1433

 ڕۆژی کورد: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، “سۆما بازرگان”، کچە خوێندکاریکی کوردی تەمەن ٢١ ساڵان و خەڵکی باژێڕی مەریوان، لەلایەن دادگای ڕژیم لەم باژێڕە، سزای دوو ساڵ زیندانی ‌هەڵواسراو بۆ ماوەی پێنج ساڵی بەسەردا سەپا.

سۆما بازرگان بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم دادگایی و مەحکووم کراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە باژێڕی مەریوان ڕایگەیاندووە کە ئەو کچە خوێندکارە بە بێ ئەوەی مافی هەبوونی پارێزەری هەبووێت، چەندین جار دادگایی کراوە و لە ئاکامدا ئەمڕۆ ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە.

سۆما بازرگان لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی و هەڵگری بڕوانامەی دیپڵۆمی باڵا لە بەشی حیسابداریی زانکۆی پەیامی نووری مەریوانە کە لە زۆربەی چالاکییە مەدەنیەکانی ئەو شارە و بەتایبەت لە بواری مافی ژناندا بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە.

هەر ئەمڕۆش لە شاری مهاباد، 5 کەس لە 15 دەستبەسەرکراوی ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانەی ئەم باژێڕە، دادگایی کراون.

هێمن غەزاڵ، محەممەد شوکری، مەزهەر تاڵانە ، پێژمان ئیمانی و ئەمیر عەبدووڵازادە ئەو پێنج هاووڵاتیە مهابادییەن کە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا وێڕای ١٠ کەسی تر دەستبەسەر کرابوون کە پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکانەکەیان لە ناوەندی ڕۆژی کورد بڵاو بۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداعش دەڵێ 1400 منداڵی کوردی ئێزیدیم بۆ خۆتەقاندنەوە ئامادە کردووە
بابەتی دواترڕێکخراوی “فەتح” بەرپەرجی هەڕەشە و دەستتێوەردانەکانی ئێرانی دایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان