Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕێکخراوی “فەتح” بەرپەرجی هەڕەشە و دەستتێوەردانەکانی ئێرانی دایەوە

ڕێکخراوی “فەتح” بەرپەرجی هەڕەشە و دەستتێوەردانەکانی ئێرانی دایەوە

0
1192

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە چاوپێکەوتنی مەحموود عەباس و مەریەم ڕەجەوی، دڵ ئێشی و هەڕەشەی تووندی دەسەڵاتی تارانی لێکەوتەوە، ڕێکخراوی ئازادیخوازیی فەلەستین “فەتح” بەرپەرچی هەڕەشە و دەست تێوەردانەکانی ڕژیمی تارانی داوە.

“سائیب عەریقات”، سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی ئازادیخوازیی فەلەستین “فەتح” گوتی: “بەرپرسانی دەوڵەتی فەلەستین هەروا سەرقاڵی بەدواداچوون بۆ هێرشە تووندەکانی ئێران بە دژی مەحموود عەباس ـن و بە هیچ جۆرێک ئەو هێرشانە لە لەایەن ئێرانەوە بۆ سەر مەحموود عەباس و ڕێکخراوی ئازادیخوازیی فەلەستین، قەبووڵ ناکرێن.

ماڵپەڕی ئەلسەبیل لە هەواڵێکدا باسی لە هەڕەشەکانی عەریقات بە دژی ئێران کرد و گوتی: “ئەوە یەکەم جار نیە کە ڕژیمی ئێران دەستدرێژی دەکاتە سەر کەسایەتیی کەسایەتییە فەلەستینییەکان، هەر بۆیەش  بەرپرسانی فەتح و فەلەستین لە هەمبەر ئەو وتە و هەڕەشانەی ئێران بێدەنگ دانانیشن.

عەریقات هەروەها گوتووشیەتی کە ئەگەر ئێران بە ڕەسمی داوای لێبووردن لە فەتح نەکات، ئەوا بەرپرسانی فەتح هەڵوێستی تووند لەمبارەوە دەگرن و پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەنی ئێران و فەتح تووشی ئاڵۆزی دەبێت.

عەریقات باسی لەوە کردووە کە هەندێک هەڵوێست بە دژی ئێران دەگرن کە بۆی هەیە پەیوەندیی نێوان ئەو دوو لایەنە تێک بچێت بەڵام نەیگوت ئەو کردەوە و هەڵوێستانە چی دەبن.

عەریقات لە میانەی قسەکانی خۆیدا هەروەها گوتووشیەتی: “ڕێبەرانی فەلەستین بە بەردەوامی پشتیوانی لە بزاڤگەلی ئازادیخوازانی جیهان دەکەن و پشتیوانی لە مجاهیدینی خەڵک بە واتای خۆتێهەڵقوتاندن و دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران نیە و چاوپێکەوتنی مەحموود عەباس لەگەڵ مریەم ڕەجەوی هیچ پەیوەندییەکی بە پرسەکانی ناوخۆیی ئێرانەوە نیە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکچە خوێندکاریکی کورد سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا
بابەتی دواتروتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد لەگەڵ گوڵزار نیکبەخت وتەبێژی ڕێکخراوی یاری کورد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان