Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور داعش دەڵێ 1400 منداڵی کوردی ئێزیدیم بۆ خۆتەقاندنەوە ئامادە کردووە

داعش دەڵێ 1400 منداڵی کوردی ئێزیدیم بۆ خۆتەقاندنەوە ئامادە کردووە

0
1206

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، باس لەوە دەکا کە سەدان منداڵی کوردی ئێزیدی بۆ خۆتەقاندنەوە و هێرشی خۆکوژی ئامادە کردووە و ڕاهێنانی بۆ کردوون.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە ئەو منداڵە کوردە ئێزیدییانە لە ئوردوگایەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی “تێشکە شێرەکان” ڕاهێنانیان بۆ دەکرێ.

بە سەرنجدان بەوەی کە بە پێی ئامارەکان، 1400 منداڵی کوردی ئێزیدی لە بن دەستی داعش ئێخسیر کراون، پێدەچێ ڕێژەی ئەو منداڵانە کە بۆ خۆتەقاندنەوە و هێرشی خۆکوژی ئامادە کراون، ١٤٠٠ کەس بێت.

پێشتر فەرمانگەی کاروباری ئێزیدیە ڕفێندراوەکان لە شاری دهۆک ڕایگەیاندبو کە 3770هەنووکە  کوردی ئێزیدی لە دەست داعشدا ئێخسیر و دیلن ، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان تا ئێستا توانیویانە 2640 کوردی ئێزیدی لە دەست داعش بستێننەوە و ئازادیان بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتەنیا کچە کوردی خۆرهەڵاتیی بەشدار لە ئۆلەمپیک و کێشەخوڵقێنیی ڕژیم
بابەتی دواترکچە خوێندکاریکی کورد سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان