Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەڕ و پێکدادان لە نێوان جەیشولعەدل و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە

شەڕ و پێکدادان لە نێوان جەیشولعەدل و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە

0
1349

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە ڕاگەیێندراوێکدا، شەڕ لە نێوان هێزەکانی خۆی و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی ڕژیمی تارانی ڕاگەیاند.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە:”بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیێنین کە شەوی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو بورجەکی سەربازیی ئەنجیران و نەلی لە سەراوان، بوون بە ئامانجی چەکە قورسەکانمان”.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەر وەها هاتوە:”لقی سەربازیی شێخ زیایی بە سەرکەوتنەوە دوو بورجەکی سەربازی کردۆتە ئامانجی خۆی و بەپێی ئامارە خۆجێیەکان و هەروەها گوێگرتنمان لە بێ سیمەکان، ٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم لەو عەمەلیاتەدا بریندار بوون”.

دەگوترێ دوای ئەو عەمەلیاتە، هێزەکانی ڕژیم بە بە چەکی قورس، ناوچەکەیان تۆپباران کردووە و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان خستۆتە ناوچەکەوە.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل کە خۆی وەکوو ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری خەڵکی بەلووچستان پێناسە کردووە، ماوەی چەندین ساڵه بۆ ئازادی و مافی خەڵکی بەلووچستان لەو پارێزگەیە چالاک دەکات.

تەنیا لەماوەی  ٦ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە خەڵکی بەلووچستان بە تۆمەتی ئەندامەتیی ئەو ڕێکخراوەیە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێراندا لەسێدارە دراون.

سێ سال پێش ئێستا ١٦ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لە زیندانی بەلووچستان بە کۆمەڵ لەسێدارە دران کە بە پێی راگەیاندراوی جەیشولعەدل ئەو کەسانە هیچ پەیونەدییەکیان بەو رێکخراوەیەوە نەبووە.

شایانی ئاماژەیە کە ماوەیەکە سەرهەڵدانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی ڕژیمدا چڕتر بۆتەوە.

.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبە هۆی تەقەی هێزەکانی پۆلیسی ڕێگای سەردەشت، کەسێک کوژرا و یەکی تریش بریندار بوو
بابەتی دواترهاونیشتمانییەکی شاری مهاباد دوای ئازار و کوتانێکی زۆر، دەستبەسەر کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان