بە هۆی تەقەی هێزەکانی پۆلیسی ڕێگای سەردەشت، کەسێک کوژرا و یەکی تریش بریندار بوو

0
1008

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەردەشت، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سێڕێیانی “بێزیلی”ی سەردەشت، تەقەیان لە ماشێنێکی هەڵگری باری تاناکۆرا کرد و شۆفێری ماشێنەکەیان کوشت.

`کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماشێنێکی “٣ ئێف”یان لە سێ ڕێیانی “بێزیلێ” داوەتە بە دەستڕێژ و لە ئاکامدا، شۆفێری ماشێنەکە بە ناوی “عەزیز سەداقەت” کوڕی “مام وسوو”، خەڵکی گوندی “سوورەچۆم”ی ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست داوە و کەسێکی بێ لایەنیش بریندار بووە.

دوای کوژرانی عەزیز، خەڵکی ناڕازی چونەتە ناو پۆلیسی ڕێ و داوای ڕادەستکرانی کەسی بکوژیان کردووە و هێزەکانی پۆلیسی ڕێ لە سێ ڕێیانی بێزیلێ ـی سەردەشت بۆ پشێگرتن لە چوونە ژووری خەڵک بۆ ناو پۆلیسی ڕێ دەستڕێژیان لە خەڵک کردووە و ئەو تەقە کردنە تا کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی بەردەوام بووە.

ئەو تەقە بەردەوامەی پۆلسی ڕێی سەردەشت لە حاڵێکدایە کە شوێنی پۆلیسی ڕێی سەردەشت لە نزیک نەخۆشخانەی شاری سەردەشت هەڵکەوتووە و ئەو تەقە و دەستڕێژانە بوون بە هۆی دڵەڕاوکێی نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت