Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەڕێکی خوێناوی لە نێوان بەلووچەکان و مەئموورانی ڕژیم لە شاری کرمان هاتە...

شەڕێکی خوێناوی لە نێوان بەلووچەکان و مەئموورانی ڕژیم لە شاری کرمان هاتە ئاراوە

0
1098

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ئیسنا و عەداڵەت نیوز و هەروەها لێدوانی سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی شاری کرمان، شەڕ و پێکدادانیکی خوێناوی لەنێوان ڕێکخراوێکی چەکداری بەلووچ و مەئموورانی ئیتلاعاتی شاری کرمان هاتە ئاراوە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسی فەرمانگەی ئیتلاعاتی شاری کرمان، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوەیە لە لایەن مەئموورەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە کوژراوە بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان ئەو هەواڵە ڕەت دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری “عەدالەت نیوز” ئەو شەڕ و پێکدادانە لە نێوان خەڵکی ڕوودباری باشوور لەگەڵ مەئموورانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی کرمان، شەوی ٢٤ی پووشپەڕ هاتۆتە ئاراوە.

عەدالەت نیوز لەمەڕ هۆکاری ئەو شەڕ و پێکدادانانە دەنووسێ: “ئەو شەڕو پێکدادانە کاتێک هاتە ئاراوە کە مەئموورانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کرمان هێرشیان کردۆتە گوندی شوێنی ژیانی کەسێک بە ناوی “بەختیار ڕەئیسی” لە ناوچەی “کوشا”.

بەختیار ڕەئیسی یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بەلووچی ناوچەی “کوشا”یە و پێشتر سەرۆکایەتیی سپای ناوچەی کوشای لە ئەستۆ بووە.

بەرپرسی گشتیی ئاسایشی کرمان بێ ئەویە کە هیچ ئاماژەیەک بە ئەژماری کوژراوانی ڕژیم لەو شەڕەدا بکا، هەواڵی کوژرانی ٣ کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیەی ڕاگەیاندووە.

بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان بە عەداڵەت نیوزیان ڕاگەیاندووە کە بەختیار ڕەئیسی و چەکدارەکانی توانیویانە ٣٠ کەس لە مەئموورانی ڕژیم بکوژن و خۆشیان بە سڵامەتی شوێنەکە بەجێ بهێڵن.

هەژاری و بێبەشی و پێڕانەگەیشتوویی بەشێک لە هۆکارەکانی ناڕازی بوونی بەلووچەکان لە ئێران لە ڕژیمی هەنووکەی ئێرانن.

لە ماوەی بەهاری ڕابردوو و بەتایبەتی دوای دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات، لە بەلووچستانی ئێرانیش جار جار شەڕ و پێکدادان دێتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێرۆ ئەرجومەند، شاخەوانی کورد، بە دڵیکی پڕ لە خەمە بەرەو چیاکانی تاجیکستان کەوتە ڕێ
بابەتی دواتربەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی “فیرقە ڕێ ون بووەکان” لە مەحمەرە ناڕزایەتیی زەردەشتییەکانی لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان