Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هێرۆ ئەرجومەند، شاخەوانی کورد، بە دڵیکی پڕ لە خەمە بەرەو چیاکانی تاجیکستان...

هێرۆ ئەرجومەند، شاخەوانی کورد، بە دڵیکی پڕ لە خەمە بەرەو چیاکانی تاجیکستان کەوتە ڕێ

0
1283

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری مهاباد، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی پووشپەڕ،  هێرۆ ئەرجومەند، شاخەوانی ناسراوی مهابادی بە مەبەستی سەرکەوتن بە سەرلووتکەی “کومونیسم” بە بەرزایی ٧٤٩٥ میتر، بەرەو باژێڕی تاران و لەوێشەوە بەرەو تاجیکستان کەوتە ڕێ.

هێرۆ ئەرجومەند کە تا ئێستا بەسەر گەلێک چیای جیهان و کوردستان و ئێراندا سەرکەوتووە، تا ئێستا چەندین جار لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان داوای لە کۆمەڵگای کوردستان و ئێران کردووە یارمەتیدەری بن.

داوای یارمەتیی هێرۆ ئەرجومەند لە کۆمەڵگا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هیچ یارمەتییەکی مادی و ڕووحی لە لایەن ڕژیم و بەرپرسانی شاری مهاباد و پارێزگای ورمێ بۆ ئەو وەرزشوانە کوردە و وەرزشوانانی تر و بەتایبەتی شاخەوانەکان دابین ناکرێ.

هێرۆ ئەرجومەند بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو تاران لە نووسراوەیەکدا ڕوو لە نوێنەری مهاباد لە پارلمانی ڕژیم، گلەیی و گازندەکانی خۆی نووسیوە.

دەقی ئەو نامەیە بە زمانی فارسی بڵاو بۆتەوە و ڕۆژی کورد بە کوردی وەریگێڕاوەتەوە.

بەناوی خوا

دەردی دڵی شاخەوان هێرۆ ئەرجومەند لەگەڵ نوێنەری شاری مهاباد

جارێکی تر بە دڵێکی شکاو و چاوی پڕ لە ڕۆندکەوە بەرەو سەرکەوتن کەوتمە ڕێ

نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم، بەڵام خاس دەزانم کە ناکرێ دەرد و ئازارەکان لە سەر دڵی ئەو لەتە لاپەڕەیە، جێ بکەمەوە. بێ گومان ئەگەر ئیمانم بە ئامانج و بڕواکانم بەنا، نەمدەتوانی ئەو هەموو گوشار و دژوارییە بە کۆڵەوە هەڵگرم.

گەلۆ! ئایا شانازی و سەرکەوتنەکانی وەرزشوانێک تەنیا بۆخۆیەتی؟

ئەگەر وایە، کەواتە چۆنە کاتی سەرکەوتنم بە سەر سینگی چیاکان و سەرکەوتنم، بەرپرسانی بەڕێز بە چەپکە گوڵەوە دێنە پێشوازیم و بە شانازییەوە ڕوو لە لێنزی کامێراکان دەکەن و بزەیان دێتێ؟

لێ ئەگەر وانیە، کەواتە چما هیچ پشتگیریەک لە مەودا و ڕێگادا لەوان ناکرێ هیچ بەڵکوو بەوپەڕی سەرسووڕمانەوە بەرد دەخەنە ژێر قاچمان و دەیانهەوێ کۆسپ و تەگەرە بخەنە سەر ڕێگامان؟

بەڕاستی ئەوەیە دادوەری و یەکسانی؟

بەڕاستی ئەوەیە دادوەی و یەکسانی؟

گەلۆ چما دەبێ من وەک ژنێکی شاخەوان، لە وڵاتێکدا کە خەڵکانێکی هونەر و وەرزش دۆستی تێدایە، ناچار بم بۆ دابین کردنی تێچووی سەرکەوتنم بەسەر سینگی ڕەقی چیاکاندا و سازکردنی شانازی بۆ وڵات و شارەکەم، دەستەوداوێنی یاریمەتیی خەڵکی بم؟

چما دەبی تا خولەکی ٩٠ و کۆتایی، بەردەوام لەژێر گوشاری ڕووحی و دڵەڕاوکێ دا بم و کەس نەبێ پشتم بگرێ و هەر چرکە ساتێ دڵەکوتەی ئەوەم بێ نەکا دیسان و جارێکی تر، بەرد و کۆسپێکی ترم بخرێتە سەر ڕێگا و پێش بە ڕۆیشتنم بگیرێتەوە؟

من نازانم تاوانی من وەرزشوان بوونە یان ژن بوونم؟

تۆ دەزانی؟

شاخەوان: هێرۆ ئەرجومەند

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەنجومەنی جیهانی “قەڵەم” نیگەرانیی خۆی لەمەڕ دۆخی کەبوودوەند ڕاگەیاند
بابەتی دواترشەڕێکی خوێناوی لە نێوان بەلووچەکان و مەئموورانی ڕژیم لە شاری کرمان هاتە ئاراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان