Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی “فیرقە ڕێ ون بووەکان” لە مەحمەرە ناڕزایەتیی زەردەشتییەکانی لێکەوتەوە

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی “فیرقە ڕێ ون بووەکان” لە مەحمەرە ناڕزایەتیی زەردەشتییەکانی لێکەوتەوە

0
1109

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “ئەمورداد” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری مەحمەرە (ناوی ڕاستەقینەی خوڕەمشار)، کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی (فیرقە ڕێ لێ ون بووەکان) لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە لایەن بەشی پیوەندییە گشتییەکانی شارەوانیی مەحمەرە و بەسیجی قوتابیان و فەرمانداریی مەحمەرە و سپای پاسدارانەوە بە ڕێوەچووە، ئایینی زەردەشتی لە تەنیشە (وەهابیەت و بابیەت) بە فیرقەی ڕێ لێ ون بوو دەست نیشان کرا.

نوێنەری زەردەشتیەکانی ئێران لە پارلمانی ئەو وڵاتە، نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ شارەوانیی مەحمەرە ناردووە و گلەیی و سکاڵای خۆی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندووە و گوتوویەتی بە بەڕێوەبردنی ئەو چەشنە کۆبوونەوە بێ ڕێزییانە، دڵی خەڵک لە خۆتان دەڕەنجێنن.

نوێنەری زەردەشتیەکان وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسمانی بوونی ئایینی زەردەشت لە بەشێک لە نامەکەی دا دەنووسێ: “جێگای داخە لە باژێڕێک کە جێگای ئاشتەوایی ئێرانیەکانە، کۆبوونەوەیەکی ئەوتۆ بەڕێوە دەچێ و لەوەش جێگای داختر ئەوەیە کە ئەو کۆبوونەوەیە بە بوودجەی دەوڵەت بەڕێوە چووە”.

لە زستانی ڕابردوودا کوردانی یارسانیش کەوتنە بەر شەپۆلێکی بەرینی بێ ڕێزیی ئایینی لە ئێران و هێرش کرایە سەر جەمخانەکان لە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و بی ڕێزی بە سمێڵ و هێما پیرۆزەکانی کوردانی یارسان کرا کە ناڕەزایەتیی بەرینی کوردانی یارسانی لێکەوتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەڕێکی خوێناوی لە نێوان بەلووچەکان و مەئموورانی ڕژیم لە شاری کرمان هاتە ئاراوە
بابەتی دواتربۆ جاری دووهەم تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی بێوران و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان