به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕۆژی كورد له كامیارانه‌وه دوو چالاكی كورد به ناوه‌كانی شوعله گوده‌رزی و ڕۆژین ئیبراهیمی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌و شاره‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت كراون .
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری كامیارانه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌و دوو كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه به تاوانی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار ده‌بێ ڕۆژی سێشه‌ممه له‌و ئیداره‌یه ئاماده بن .
پێویسته بگوترێ ماوه‌یه‌كه ڕێژه‌ی بانگهشت كران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان له كوردستانی خۆرهه‌ڵات ڕووی له زیاد بوون كردووه و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه دا ڕۆژی ٣١ی بانه‌مه‌ڕ ، ئاران محه‌ممه‌دی، شاهۆ سادقی، مێهرداد سه‌بووری و ئومید ئه‌حمه‌دی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه به هۆكاری ناڕوون ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزران و تاكوو ئێستا له مه‌ڕ هۆكار و شوێن و چۆنیه‌تیی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ له به‌ر ده‌ست دا نییه .