Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ناوچەی گەورکایەتی و مەنگووڕایەتیی مهاباد، میلیتاریزە کراوە/حاجی سوارە ئازاد کراوە

ناوچەی گەورکایەتی و مەنگووڕایەتیی مهاباد، میلیتاریزە کراوە/حاجی سوارە ئازاد کراوە

0
1437

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەژمارێکی زۆر و بەرچاو لە هێزەکانی ڕژیم، گوندەکانی ئافان، کوران، کاوڵانی سەرێ و خوارێ، باگردان و چەند گوندی تر و هەروەها مەیدان ئەستەریان میلیتاریزە کردووە.

هێزەکانی ڕژیم ئیزنی هاتووچۆیان بە کەسانێک کە خەڵکی ئەو گوندانە نەبان نەداوە و تەنیا خەڵکی ئاکنجیی ئەو ناوچەیە مافی چوون بۆ ناو ئەو گوندانەیان هەبووە.

دەگوترێ لە ئێستادا هێزێکی زۆر و پۆشتەی ڕژیم لەو ناوچانە بوونی هەیە.

هەندێک سەرچاو باس لە هاتنە ئارای تێکهەڵچوونێکی کورتی نیو کات ژمێری لە نزیکی گوندی باگردان ـی ناوچەی مەنگوڕایەتی دەکەن کە پێدەچێ هیچ کوژراو و برینداری لێنەکەوتبێتەوە.

لە لایەکی تریشەوە بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، حاجی سوارە ئەحمەدی، جاشی خانەنشین کراوی مهابادی و دانیشتووی کوی ٢٢ی بەهمەن کە پلەی سەرگوردی هەیە و مووچەی سەرلەشکری وەردەگرێ لە لایەن هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە شەڕی بێنگوین دەست بە دیل گیراوە بەڵام دوای ٢ کات ژمێر ئازاد کراوە.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکات کە حاجی سوارە دوای ئازادکرانی لەلایەن پێشمەرگەکان، لە لایەن ڕژیمەوە تا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە دەست بەسەر بووە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووساماڵ سەدباری: شەڕی كورد شه‌ڕێكی ڕه‌وایه‌ بۆ مانه‌وه‌ و مه‌وجودیه‌تی خۆیه‌تی
بابەتی دواتربەشێکی بەرچاو لە جاشەکانی مەریوان، مهاباد و پیرانشار چەکەکانیان ڕادەست کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان