خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات لە ئارا دایە، شەڕ لە چەندین ناوچەی وەک شنۆ، ڕەبەت، مهاباد، پاوە، بانە و مەریوان و سەقز کراوە، ڕژیم گورزێکی گەورەی لێکەوتووە و دەگوترێ زیاتر لە ١٧٠ کوژراو و برینداری هەیە، لە لایەکی تریشەوە بەشێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و سەرجەم ڕیفۆرمخوازەکانی ناوخۆ و میدیای فارس و ئۆپۆزیسیۆنی فارس بە گشتی دژ بە خەباتی چەکداری دەدوێن و بە کاولکاریی ماڵی خەڵک و ڕژانی خوێنی دەزانن و دەڵێن دەستکەوتی نابێ.
بۆ تاووتوێ کردنی ئەو باسە، وتووێژێکمان لەگەڵ ڕێزدار ساماڵ سەدباری، چالاکی سیاسیی کورد ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە ڕوو.
ڕۆژی کورد: حدکا لە دوو ساڵی رابردووە سیاسەتێکی نوێی گەڵاڵە کردووە، کاراکتێرە سیاسیەکانی ئەو حیزبە ڕایان گەیاندووە پشگیری خەباتی مەدەنی دەکەن و هاوسەنگەرانی شەقامیان لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە خۆرهەڵاتی کوردستان بە تەنیا ناهێڵنەوە بۆ ئەم مەبەستەش جووڵەیان بە هێزی پێشمەرگەیان کردووە بە چەشنێک وەک راگەیەنەرە گشتیەکان باس دەکەن چالاکیە سیاسی تەشکیلاتیەکانی ئەو حیزبە لە ئاستێکی بەریندا لە ناوخۆی خۆرهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە و ئەمەش دژ کردوەی هێزە ئەمنییەتی و نیزامیەکانی دەسەڵاتی ئیرانی بە شوێنەوە بووە بە گشتی روانینتان لەو بوراەوە چیە؟
سەدباری: سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئاخافتناتان بۆ ڕه‌خساندم له پێوه‌ندی به بارودۆخی نوێی ڕۆژهەڵات و هه‌ر لێره‌ش جێی خۆیه‌تی سوپاسی ئێوه بكه‌م بۆ ئه‌و ماندووبوون و ڕووماڵ كردنه ورده‌ی بۆ ڕووداوه‌كانی ڕۆژهەڵاتی ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به پرسیاری به‌ڕێزتان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌مهه‌وێ به ڕاشكاوی چه‌ند شتێك بڵێم، هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌یه پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جووڵه‌ی ئاشكرای خۆی به‌و شێوه به‌رینه‌ی ئێستا هه‌یه ڕاگرتبوو، ڕه‌نگه هۆكاری جۆراو جۆری هه‌بێت كه بێگومان یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر وه‌ستاندنی چالاكی به‌و شێوە ئاشكرا و به‌رینه پروسی لەبەر چاو گرتن و مشوور خواردنی باشووری كوردستان بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ بره‌خسێ بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش پێوه‌ندی به فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی قازی محه‌ممه‌ده‌وه هه‌یه كه بناغەکەی بریتیه له ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا، كه ڕەنگە زۆر جار به زیانی بزووتنه‌وه‌ی كوردیش ته‌واو بووبێت له ڕۆژهەڵات، بەڵام سه‌ره‌نجام نه‌ته‌وه‌ی كورد قازانجی لێ كردووه به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان. كه‌واته سیاسه‌ت له ڕۆژهەڵات پێوانه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و به‌ده‌ره له ته‌نها ڕۆژهەڵاتی كوردستان، به‌ڵكو هه‌موو كوردستانی گه‌وره‌ی لا گرنگه و ئه‌مه‌ش شتێكی پیرۆزه، به نیسبهست كاری ته‌شكیلاتی حدكا به‌و شێوە به‌رده‌وام و فراوانه‌ی ئێستا پێویسته عه‌رزتان بكه‌م ئه‌و حیزبانه‌ی به‌رهه‌می حەوجێی مێژوویی بوون له كوردستان، چیرۆكی گه‌وره‌شیان هه‌یه له ڕۆمانی مێژووی هه‌زار به هه‌زاری كورددا و سیقلی هه‌ر ڕاسان و ڕهخساندنێكی ده‌رفه‌تی سیاسی و شۆڕشن و ئه‌م ڕاستییه‌ش مێژوو لێی شاهیده، بۆیه راسانێك و شۆڕشێك ده‌ستی پێكردووه چونكه سه‌ركوت و زه‌برو زه‌نگ هه‌یه، داگیركاری هه‌یه، خۆسه‌پاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، ئه‌مه‌ش په‌رچه‌كرداری به‌رگریكردن و ڕووبه‌رو بوونه‌وه‌ی كوردی به‌رهه‌م هێناوه دژی فارسیزمی مه‌زهه‌بی و حدكاش وه‌ك حیزبی دایك له ڕۆژهەڵاتی كوردستان پوتانسیلهلی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی هه‌یه و ده‌توانێت كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت و بێگومان كۆماری ئیسلامی فارسیش له‌و توانایی و پوتانسیه‌له‌ی حدكا تێده‌گات، بۆیه زۆر یێی سه‌خڵه‌ته، پێمان خۆش بێت یان نا حدكا له ڕۆژهەڵاتی كوردستان له چوارچێوەی حیزب ده‌رچووه و بۆته فه‌رهه‌نگ بۆیه فارسیزم ناتوانێت خه‌باتی حیزبێك ڕاگرێ كه بۆته فه‌رهه‌نگی سیاسی و پێموایه شۆڕش درێژه‌ی ده‌بێت.
ڕۆژی کورد: پێویست بوونی بەرگری چەکداری هەنووکەیی لە خۆڕهەڵاتی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سەدباری: شەڕی كورد شه‌ڕێكی ڕه‌وایه بۆ مانه‌وه و مه‌وجودیه‌تی خۆیه‌تی، هه‌ركات كوردێك چۆ تاران و ئیسفه‌هان و شیراز ته‌قه‌ی له فارسێك كرد ئه‌وه كورد داگیركاره و خه‌تاباره، به‌ڵام شه‌ڕی به‌رگری له كوێ ڕوویداوه؟ بیگومان له كوردستان، كێ هاتۆته سه‌ر كورد، بێگومان عه‌جه‌م هاتۆته قووڵایی كوردستان و خاكی كوردانی داگیر كردووه، بۆیه شه‌ڕی به‌رگری نه‌ك پێویسته به‌ڵكو بۆ نموونە، مان و مه‌وجودیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ڕۆژهەڵات باری گرانی سه‌ر بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستانیش سووك ده‌كات و سه‌ربه‌خۆیی باشوور مسۆگه‌رتر ده‌كات و په‌یامێكیشه بۆ داگیركاریی فارس كه تێبگات هێشتا نه‌ته‌وه‌ی مه‌زن به پێوه‌یه‌و له هه‌ر ده‌مێكدا ده‌توانێ پڕۆژه‌ی نگریسی درووست كردنی ئیمپراتۆری مه‌زهه‌بی فارس هه‌ڵته‌كێنێ.
ڕۆژی کورد: هۆکار، بەستێن و دەسکەوتەکانی شێوازی بەرگری چەکداری دەتوانێ چی بێت؟
سەدباری: با بگەڕێینەوە بۆ مێژووی 30ساڵ به‌ر له ئێستا، لە بنەڕەتدا شه‌ڕ و به‌رگریی چه‌كداری بوو بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ناسیۆنالیزمی كورد، ڕه‌گی خۆی دابكوتێ و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نها شەڕی به‌رگری نییه، به‌ڵكو شەڕی پێكدادانی ناسیۆنالیزمهكانه له ناوچه‌یه‌كی ئاگرینی وه‌ك ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، ناسیۆنالیزمی ئاوێته به فاشیزمی فارسی هێرشی كردۆته سه‌ر كورد‌و ناسیۆنالیزمی شوناسخوازی دیموكراتیكی كوردی له ڕوویدا وه‌ستاوه‌ته‌وه بۆ پاڕاستنی خۆی و ئه‌مه‌ش له شێوەی به‌رگریی چه‌كداریدا خۆی وه‌ده‌رخستووه، چونكه تاران به هێزی ئاگر و ئاسن قسه ده‌كات و كوردیش پێویسته به مه‌نتقی هێز ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له بزووتنه‌وه‌ی كورددا هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی به فه‌رمانی فارسیزم هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر كوردستان به درێژایی مێژووی 37ساڵی ڕابردوو، دیاره پێویسته ئه‌وه بڵێین كه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و جاش و پاسدارانه‌ی چه‌كی فارسیزمی مه‌زهه‌بییان پێیه به باوه‌ڕه‌وه شه‌ڕ ناكه‌ن و به‌كرێگیراون، بۆیه هه‌رچه‌ند هێزی دوژمن هێزێكی پۆشته و په‌رداخیش بێت بەڵام بێ بیر‌و باوه‌ڕ و ئامانجه و ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ره لاوازی دوژمنه.
ڕۆژی کورد: ئاوێتە کردنەوەی بەرگریی چەکداری و خەباتی مەدەنی ئاڕاستە کردییەکانی چۆن پێناسە دەکەن؟
سەدباری: له ڕۆژهەڵاتی كوردستان شۆڕشێك له ئارادایه و ئه‌م شۆڕشه به هۆكاری جۆراوجۆر به‌شێكی زۆری بێده‌نگ كرابوو، به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی نوێ هاتۆته ئاراوه، پێویسته كۆده‌كانی شۆڕشی ڕۆژهەڵات ئازاد بكرێن كه له بواری جۆراو جۆردا خۆی ده‌بینێته‌وه، من پێموایه یه‌كێك له كه‌م و كورتییه‌كانی خه‌باتی كورد له 20 ساڵی یه‌كه‌می حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامی فارس‌دا ئه‌وه بوو خه‌بات به جه‌ماوه‌ری نه‌كرا و به جۆرێك له جۆره‌كان پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا و گوندنشینه‌كان، هه‌موو قورسایی خه‌باتیان كه‌وته سه‌ر شان و ئه‌مه‌ش پاڵاوتنێكی تێكه‌وت كه دوژمن باشتر ده‌یتوانی ئامانج بپێكێ كه ئه‌و ئامانجەش به شێوەی لێكه‌وته‌ی جەستەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكرا بوو، پێموایه شۆڕشی ڕۆژهەڵات پێویستی به ڕێكخستنه‌وه‌ی چه‌كداری نه‌هێنی هه‌یه له ناو شاره‌كان، من ده‌زانم حدكا پیشمه‌رگه‌ی چه‌كداری نه‌هێنی زۆری هه‌یه به‌ڵام زانیاریم نییه چۆن بۆ پشتیوانی شۆڕش و لێدانی دوژمن له ناو شاره‌كان ڕێكخراون، هه‌ر له بن هه‌نگڵی دوژمنه‌وه ئه‌م لێدانه گورچوبڕه ده‌توانێ ئه‌نجام بدرێت و وڵامیش ده‌داته‌وه، دیاره هێزی نه‌هێنی چه‌كداری كورد به ته‌ك سلولی بێت یان گروپی پۆشتەی نه‌هێنی له هێزی دوژمن بده‌ن، پیموایه دوژمن ئاچمه‌ز ده‌بێت و تووشی شێواوی ئیستراتیژی ده‌بێت و نازانێت هێرش بكاته سه‌ر كێ و له كوێ، له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پیویسته له وڵاتانی ئه‌وروپایی خۆپێشاندان بكرێت له لایه‌ن كوردانه‌وه بۆ دژایه‌تی دەوڵەتی فارس و هه‌روه‌ها كۆڕ و كۆمه‌ڵه جیهانییه مرۆڤدۆسته‌كان به وردی له پێشیلكارییه‌كانی دەوڵەتی فارس ده‌رهه‌ق به كورد ئاگادار بكرێنه‌وه و جگه له‌وه‌یش پێویسته یارمه‌تی ماڵیی شۆڕش بدرێت له لایه‌ن كوردانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. به گشتی وه‌ك وتم پیویسته هه‌موو كۆده‌كانی شۆڕش ئازاد بكرێن و شەڕی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سوپای تیرۆریستیی كۆماری فارس و پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و گوته‌ی داگیركه‌رانی فارسی ڕه‌ت كرده‌وه كه زۆر جار كاوێژیان ده‌كرده‌وه و ده‌یانگوت كێشه‌یه‌ك به ناوی كێشه‌ی كورد له ئێران‌دا بوونی نییه، شەڕی چه‌كداری بایه‌خی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه و هه‌ر ئێستا زۆر زوومی نه‌هێنی هه‌واڵگری جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خستۆته سه‌ر ئێران و كوردستان و ده‌ره‌نجامه‌كانی شۆڕشی چه‌كدرای ئه‌م دواییه‌ی كوردستان دژی داگیركه‌رانی فارس، بۆیه نابێت شەڕی چه‌كداری هه‌رگیز له بیر بكرێت، دیاره من زۆر جار ده‌سته‌واژه‌ی ده‌وڵه‌تی فارس به‌كار دێنم، ڕەنگە زۆر كه‌س پێی باش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه له ئێران‌دا فارس هه‌موو نه‌ته‌وه غه‌یره‌فارسه‌كان له ڕێگای ڕێژیمێكی سه‌رتاپا فارسیه‌وه ده‌چه‌وسێنێته‌وه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان ده‌دات و له كوردستان ئه‌وه خه‌باتی چه‌كداری بوو نه‌یهێشت فارس كورد بسڕێته‌وه یان لانیكه‌م خه‌باتی كورد بۆ 50 ساڵی تر وه‌دوا بدات.
ڕۆژی کورد: شێوازی بەرگریی چەکداری دەخوازێ هەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوئاهەنگی یەکتر ئەرکە نیشتمانیەکانیان بەڕێوە بەرن پێتان وایە ئەقڵییەتی کردەیی بۆ بەڕێوە چوونی ئەرکێکی شیاو چەندە ئیمکانی کردەیی هەیە؟
سەدباری: ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسی بۆ ئه‌و بابه‌ته، من پێموایه حه‌ق وایە له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌رله‌مانێكی كاتی به سه‌رۆكایه‌تی ده‌وره‌یی هه‌موو حیزبه‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه پێك بێت و نوێنه‌ریان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده جیابوونه‌وه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵه و دێموكرات ئه‌وه‌ی قورس كردووه به‌ڵام مەحاڵیش نییه، هه‌روه‌ها پێویسته ستادێكی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێك‌بێنن، پێویسته ناوه‌ندێكی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی درووست ببێت یان لانیكه‌م هاوكاری هه‌واڵگری هه‌بێت له نێوان حیزبه‌كان، پێویسته دادگای شۆڕش پێكبێت له خەڵکی یاسایی سه‌ربه‌خۆ، پێویسته به هه‌موو حیزبه‌كان ته‌له‌فزیۆنێكی نیشتمانی دامه‌زرێنن هه‌موویان هه‌لی قسه‌كردنیان هه‌بێت تێیدا، بروا بكه‌ن ئه‌مانه زه‌روره‌تی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌كن و بناخه‌ی دیموكراسی داهاتووی كوردستانن و زۆر پێویسته هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، ناكرێت چه‌ند بژاردەیەکی سیاسی به هۆی ڕقی شه‌خسییان له یه‌كتر، چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه و پێویسته ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبانه وشیار بن ڕێگه له حه‌زی گروپێكی ناواقعگهرا بگرن، چونكه هه‌لومه‌رجێكی زۆر تایبه‌ت هاتوه‌ته‌ئاراوه و نابێت له ده‌ستی بده‌ین هه‌لومه‌رجێك كه به ڕاستی حدكا خولقاندوویه‌تی له ناوخۆ و هه‌یكه‌له‌ی كۆماری ئیسلامیی فارسی، وا ڕاوه‌شاندووه ئۆقره‌یان نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش شایانی پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌حزاب و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مانه.
ڕۆژی کورد: هێزە نیشتمانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەماهەنگێکی شیاودا کە ئاماژەتان پێ‌کرد دەتوانن ئەو ئەزموونە بۆ دواڕۆژی دەسەڵاتی سیاسیش بەکار بێنن؟
سەدباری: بێگومان ئه‌وه وه‌ك وتم بناخه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگای ڕۆژهەڵات ده‌بێت، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی پلۆراله له زاتی خۆیدا و ته‌نیا دێموكراسیش ده‌توانێت ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان بكات. تۆ سه‌یر بكه، شیعه‌مان هه‌یه، سوننه‌مان هه‌یه، كاكه‌ییمان هه‌یه، مه‌سیحی و جوله‌كه و ئه‌رمه‌نی و … زۆر ورده كلتووری ناوچه‌یی جیاوازمان هه‌یه، بۆیه ئه‌حزابی سیاسی له كوردستان پێویسته له ئێستاوه خۆیان ڕابێنن له‌سه‌ر تلۆڕانس و جیاوازییه‌كان كه ئه‌م جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیانه سه‌ره‌نجام له پانتایی سیاسیش‌دا خۆی ده‌نوێنێ، له داهاتووی كوردستاندا و دێموكراسی حه‌قیقی زامنی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موویانه به حیزبهكانیشهوه.
ڕۆژی کورد: ئایا ئەو هاوکارییانە چەندە بۆ گەیشتن بە ئەقلییەتیکی سیاسی – دێمکراتیک و پلۆراڵ دەبێتە پێویستی خەبات و تێکۆشانی هەمە لایەنە؟
سەدباری: ئه‌سڵی حەوجێی خه‌باتی ڕۆژهەڵاته و كلیلی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات كه بریتییه له قه‌بووڵكردنی جیاوازییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان له ژیر چه‌تری فه‌رهه‌نگێكی دیموكراتیك‌دا بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌ستی.
ڕۆژی کورد: ئەگەر پرسێک هەیە کە لە پرسیارەاکندا ڕۆژی کورد نەیتوانیوە ئاورییان لێ بداتەوە دەتوانن باسی بکەن؟
سەدباری: داوایه‌كی دڵسۆزانه‌م هه‌یه، تێده‌گه‌م خەڵک به دیتنی پێشمه‌رگه شاگه‌شكه ده‌بن و حه‌ز ده‌كه‌ن پر له شاخ و دۆڵ و پێده‌شته‌كانی كوردستان هاوار بكه‌ن، به‌خێر بێنه‌وه پیشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌كانمان، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین و پێویسته خەڵک به موبایل ئه‌م و ئه‌و ئاگادار نه‌كه‌نه‌وه له‌م گوند بۆ ئه‌و گوند و بۆ شار كه پێشمه‌رگه‌ی لێیه و جێگای خۆیه‌تی خۆیان له پێدانی زانیاری به‌و شێوه ناڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت به كه‌سانی جێی موتمانهشیان له ڕێگای موبایل و ئێنته‌رنێته‌وه بپارێزن، چونكه دوژمن ده‌توانێت جێ پێی تیمێكی بچووكی پێشمه‌رگه هه‌ڵبگرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هێزێكی 500 پێشمه‌رگه‌یی بێت، ئه‌وه با هه‌مووان جاڕی بده‌ن پێشمه‌رگه‌ی لێیه و دڵنیام دوژمنیش ناوێرێت خۆی له قه‌ره بدات و له حاڵه‌تی شەڕی له‌و چه‌شنه‌دا هه‌ر له جێ‌دا شارێك ده‌كه‌وێته ده‌ست پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها پێویسته خەڵک هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن، ئه‌وانه كور و كچ و خۆشه‌ویستی خۆیانن، بابەتێکی دیكه‌ش كه ویستم ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئەوەیە کە پێویسته هێزی پیشمه‌رگه ورده ورده له‌و شێوه كلاسیكیه‌ی ڕابردوو واز بێنێت كه شۆڕش هه‌مووی له‌سه‌ر گونده‌كان بێت و پیویسته حدكا كه ئێستا حزووری به‌رچاوی هه‌یه له شاره‌كانیش به پێی لێكدانه‌وه‌ی خۆیان كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ی نیزامی لێده و ون ببه ئه‌نجام بده‌ن و به میدیایی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هاوكێشه‌كه بگۆڕێت له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دەوڵەتانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌ساسی كۆمه‌ڵێك هاوکێشەی ناوخۆیی وڵاتێك له‌گه‌ڵ دەوڵەته‌كه‌ی پێوه‌ندی ده‌گرن و دهیپچرێنن و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك نامێننه‌وه كه مه‌حكوم بێت به نه‌مان.
هه‌ر لێره‌شه‌وه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و پۆله شه‌هیده قاره‌مانه داده‌نه‌وێنم كه به خوێنی خۆیان ڕاسانه‌وه‌ی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتیان نووسیه‌وه و سه‌ره‌نجام كۆشكی جه‌مارانیان له‌رزاند و به جیهانیان وت كۆماری ئیسلامیی فارس ئه‌و هێزه له بڕان نه‌هاتووه نییه ئێوه بیری لێده‌كه‌نه‌وه و ده‌كرێت بروخێت به هۆی كرانه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی ناوخۆیی.
ڕۆژی کورد : بەریز ساماڵ سەد باری چالاکی سیاسی وڕۆژنامە نووس سپاس بۆ کات و ڕاتان.
سەدباری: زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش هیوام سهركهوتناتانه له ئه‌ركی پیرۆزی ڕۆژنامه‌وانیتان.