Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەشێکی بەرچاو لە جاشەکانی مەریوان، مهاباد و پیرانشار چەکەکانیان ڕادەست کردەوە

بەشێکی بەرچاو لە جاشەکانی مەریوان، مهاباد و پیرانشار چەکەکانیان ڕادەست کردەوە

0
2029

ڕۆژی کورد: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مهاباد بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەتایبەتی ڕۆژی شەڕی بێنگوین لە ناوچەی مەنگوڕایەتیی مهاباد، ئەژمارێک لە جاشەکان کە نزیک ٢٠ کەس دەبوون، چەکەکانی خۆیان ڕادەست کردۆتەوەو گوتوشیانە ئێمە ئامادە نین بچین بۆ شەڕ.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد کە بەرپرسانی ڕژیم لەو شارە هەڕەشەیان لەو کەسانە کردووە و گوتوویانە لە ژێر ناوی خائین سزای تووندتان دەدەین.

بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوەیە بۆ هەر کام لەو کەسانە کە ئامادەنەبوون بەشداری لە شەڕی براکوژیدا بکەن، بڕە پارەی ١٠ تا ٢٠ ملیۆن تمەن، سزای ماددی بڕاوەتەوە.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد هەروەها ئاشکراشی کرد کە لە دوای شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای تیرۆریستیی پاسداران، ترس و دڵەراوکێ کەوتۆتە ناو جاشەکان و بەشێکی زۆریان خۆ لە چوون بۆ شەڕ و جەولەکان دەپارێزن.

لەلایەکی ترەوە لە شاری پیرانشار، هەواڵەکان باس لە دانانی چەک لە لایەن پۆلی دووهەمی جاشەکانەوە دەکەن و دەگوترێ پۆلێک جاش بە نیازبوون چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە هەر بۆیەش لە لایەن ڕژیمەوە لە ژێر گوشار دان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مەریوان، کە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەگەڵ چەن جاشی بریندار بووی شەڕی ناوچەی کۆساڵان قسەی کردووە بە ڕۆژی کوردی گوت: “جاشەکان دەیانگوت ڕژیم کورد بە کورد بە کوشت دەدات و تەنیا جاشەکانی ڕەوانەی ئەو شەرە کردووە و خۆیان فەرماندەیی دەکەن”.

ئەو جاشانە هەروەها گوتووشیانە چی تر ئامادە نین لە شەری براکوژیدا بەشداری بکەن و چەکەکانیان ڕادەست دەکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوچەی گەورکایەتی و مەنگووڕایەتیی مهاباد، میلیتاریزە کراوە/حاجی سوارە ئازاد کراوە
بابەتی دواترلەندەن: فیلمی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی سینەما کاری به‌ناوبانگی کورد بەهمەن قوبادی لە لەندەن نمایش دەکرێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان