به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری ڕۆژی كورد له دێهلۆرانی سه‌ر به ئوستانی ئیلام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هه‌تاوی دوو كه‌س كه له ناوه‌ندی دژه مین ئه‌ندام بوون به هۆی كه‌وتنه سه‌ر مین به توندی بریندار بوون .
ئه‌و دوو كه‌سه به ناوه‌كانی “سادق چابوك ” و “رەحیم ئازەرپەیكان” له مه‌یدانێكی مێنڕێژكراوی ناوچه‌ی دێهلۆران تووشی ئه‌م ڕووداوه بوون و به توندی بریندار بوون ،
پێویسته بوترێ كه ڕژیمی ئیسلامیی ئێران له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێڕاق كه‌مته‌رخه‌می ده‌كا و به تایبه‌تی به‌شی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی كوردستان هه‌روا ئاڵووده‌ی مینن و له لایه‌ن ڕژیمهه هیچ هه‌وڵێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له مین نادرێ و ساڵانه به هۆی مینه‌وه ده‌یان كه‌س یان بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن و یان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .