شیرکەتێکی تیرۆریستی ئاسمانی فەرانسەی داگیر کرد

0
1021

روژی کورد: لە کاتێکدا زۆرێک لە میدیاکانی ئەورووپا و بەتایبەت رۆژنامەی “بیلد”ی ئاڵمانی لە راپۆرتێکی بەڵگەمەندا پشتیوانیی شیرکەتی ماهانی ئێرانی لە سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنان بڵاو کردەوە، بەڵام ئەو شیرکەتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپا زیاتر دەکات.

ئەمڕۆ رادیۆ فەڕانسە بڵاوی کردەوە شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهانی رژیمی ئیسلامی، یەکەمین فڕینی لە تارانەوە بەرەو پاریس ئەنجام داوە.

رادیۆ فەرانسە نووسیویەتی: ئەو شیرکەتە جگه لە فەڕانسه، پێشتریش فڕۆکەی بەرەو کۆپێنهاگ، مسکۆ و کی‌ئێف ناردووە.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی بیلد بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی flighhtradar24 لە راپۆرتێکی بەڵگەمەندا بلاوی کردبوویەوە کە شیرکەتی فرۆکەوانیی ماهان پشتیوانی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکوو حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای تیرۆریستی پاسداران ورژیمی ئەسەد دەکات.

ماڵپەڕی flighhtradar24 کە تێکڕای فرینی فرۆکەکان لە سەرتاسەری وڵاتاندا کۆنتڕۆل دەکات، بلاوی کردبوویەوە کەفڕۆکەکانی شیرکەتی ماهان بە بەردەوامی لە شارەکانی دیمەشق و حەڵەب دەنیشنەوەو چەک وتەقەمەنی بۆ سوپای ئەسەد و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە دەگوازێتەوە.

ئاڵمان و ئەورووپا چاوپۆشی لە شیرکەتی ماهان بۆ راگواستنی چک و تیرۆریست دەکەن

هەروەها لە کاتێکدا رۆژنامەی “بیلد”ی ئالمان هەواڵی راگواستنی هێزی چەکداری لەلایەن شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان لە ئێران، عێراق و لوبنانەوە هێزی چەکدار بەرەو سووریا بڵاو کردەوە، هەتا ئێستاش بەشێوەی بەردەوام فڕۆکەکانی ئەو شیرکەتە ئێرانییە سەردانی شارەکانی “مینوشن (مونیخ) و دۆسلدۆرف”ی ئاڵمان دەکەن.

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی: شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان ٥٦ فڕۆکەی هەیە و سوپای پاسداران لە رێگەی ئەم شیرکەتە فڕۆکەوانییەوە لە مانگی ئووتی ٢٠١٥ی زایینی‌یەوە چەک و چۆڵ و هێزی چەکدار بەمەبەستی پشتیوانی لە دەوڵەتی ئەسەد، بەرەو سووریا بەڕێ دەکات.

ئامانوئیل ئوتلنگی کارناسی کاروباری فڕۆکەوانیی رێکخراوی آمریکایی ” فاوندشن فور دیونس ئاف دێمۆکراسیس” رایگەیاندووە: شیرکەوتی فرۆکەوانیی ماهان گەورەترین پاڵپشت بۆ پشتیوانی کردن لە ئەسەد دێتە ئەژمار.

پشتیوانیی ئەم شیرکەتە فڕۆکەوانییە لە سوپای ئەسەد لە کاتێکدایە کە بەردەوام سەردانی چەند شارێکی ئەورووپایی دەکات و رۆژانە چەندین فڕۆکەی لەو شارانە دەنیشنەوە.

هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە پێشتر لەو پەیوەندییەدا بڵاوی کردبۆوە، ئەو فرۆکانەی کە دەچنە سووریا بەشێوەی نهێنی ئەنجام ئەدرێت و کاتی فرینەکانیشیان لە سەر مانیتۆری فرۆکەخانەکان دەستنیشان ناکرێ.

شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان کە رۆژانە فرۆکەکانی روو لە چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکەن، خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە لەسەر ماڵپەڕی ئەو شیرکەتە فڕۆکەوانییەش فڕینەکان بەرەو وڵاتانی سووریا و لوبنان تۆمار ناکرێن.

ماڵپەڕی Fligehtradar24 کە کاتی فڕینی فڕۆکەکان لە هەموو وڵاتانی جیهاندا تۆمار دەکات، زانیارییەکی جیاواز و جێگەی سەرنجی لەسەر شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهانی بڵاو کردۆتەوە.

ئەو ماڵپەڕە دەری دەخات کە شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان بەشێوەی بەردەوام لە شەو و رۆژدا فڕۆکەکانی بەروو وڵاتی سووریا دەفڕن.

هەروەها دەری خستووە کە شیرکەوتی فڕۆکەوانیی ماهان جگە لە فڕین بەرەو وڵاتی سووریا، رۆژانە فڕۆکەکانیشی بەرەو شاری عەبدان کە ناوەندی سەرەکیی گروپی حیزبوڵلای ئێراقە، دەفڕن. شاری عەبدان لە مەودای چەند کیلۆمیتریی شاری بەسرەی عێراق هەڵکەوتووە.

چەکدارانی حیزبوڵڵای عێراق لە دەوروبەری شاری حەڵەب و لەژێر فەرماندەیی فەرماندەکانی سوپای پاسداراندا دژی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئەسەد لەشەڕدان و زۆر جار وێنە چەکدارانی ئەو گروپە لەگەڵ فەرماندە ئێرانییەکان لە ماڵپەڕەکەیاندا بڵاو دەبێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاڵمانییە لە درێژەدا نووسیویەتی: زۆربەی کاتەکان فڕۆکەوانەکانی شیرکەتی ماهان بە مەبەستی شوێنە گومکێ، دەزگای کۆنتڕۆلی رادارەکان دەکوژێننەوە.

ماڵپەڕی fligheradar24 وێڕای بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک، باسی لەوە کردووە کە رێکەوتی ٩ی دیسامبری ٢٠١٥ فڕۆکەیەکی ماهان لە لوبنانەوە بەرەو تاران کەوتە رێ و لە بەرزایی ١٠ کیلۆمیتریی زەوی رێگەی بەرەو حەڵەب گۆڕی و دواتر رادارەکەی کووژاندۆتەوە کە وینەکانی لەو ماڵپەڕەدا بڵاو بۆتەوە.

ئەو ماڵپەڕە دەیان گرتە ڤیدیۆیی و وێنەی لەمەڕ کوژاندنەوەی راداری فڕۆکەکانی ماهان و سەردانیان بۆ سووریا بڵاو کردۆتەوە کە زۆربەی فرینەکان لە تارانەو ەبەرەو دیمەشق، حەڵەب و بەیرووت ئەنجام دراون.

ئامانوئیل ئیتلۆنگی رایگەیاندبوو: ئەرووپاییەکان دەڵێن بەڵگەی پێویستمان لەبەر دەست نییە کە ئەو شیرکەتە فرۆکەوانییە چەک و تیرۆریستی راگواستبێ، بەم هۆیەوە گەمارۆکانی ئەمریکا بەدژی ماهان لەبەر چاو ناگرن.

ئەو کارناسە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ئەمریکاییەکان نیگەرانیی خۆیان لەمەڕ فرۆشتنی فڕۆکە بە شیرکەتی ماهان دەربڕیوە، بەتایبەت کە فرۆشتنی فرۆکە بەو شیرکەتە پێشیل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکایە.

هەروەها ڕەخنەی لە باراک ئۆباما گرتووە کە لەمەڕ بڕیاری جیبەجێ کردنی گەمارۆکاندا شیلگیر نەبووە، بۆیە ئەرووپاییەکان بەو پەری متمانە بەخۆییەوە گەمارۆکانی ئەمریکا پێشێل بکەن.

ڕۆژنامەی بیلد پێشتر پرسیارەێکی خستبووە ڕوو: کە ئاخۆ دەوڵەتی ئاڵمان و یەکیەتیی ئەورووپا چ دژکردەوەیەک لەمەڕ بەشداریی چالاکانەی شیرکەتی ماهان بۆ ڕاگواستنی چەک و تیرۆریست بۆ سووریا، لە خۆیان نیشان دەدەن.

ئێستا نەک تەنیا وڵامی ئەو پرسیارە نەدراوەتەوە، بەڵکوو وڵاتان بە شێوەی بەرین پەیوەنییان لەگەڵ زۆربەی کۆمپانییەکانی سەربە سوپای پاسداران دەربڕیوەو چاوپۆشی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەو ڕێکخرواوە دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت