بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز قەرەنی قادری، چاو‌دێر و شرۆڤەکاری سیاسی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.
قەرەنی قادری: لایەنەکانی رۆژهەڵات بۆ گه‌ییشتن به لێک نزیکبوونه‌وه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بپه‌یڤن.
گرینگیی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له چی دایه و زه‌رووره‌ته‌كانی پێكهێنانی ئه‌م به‌ره‌یه چین ؟
لەمێژە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە “بەرەی کوردستانی” دەکرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک لایه‌نیش به‌ته‌واوی توانایانەوە وزەی هزریی خۆیان بۆ ئەو “ئاوات”ە ته‌رخانکردووه و ده‌یکه‌ن، بەڵام تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بووه. لە پاڵ ئەوەشدا، ساڵانێکە حزب و ڕێکخراوه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دۆخی کەشوهەوای دوای جیابوونەوەدا ده‌ژین. ئه‌م دۆخه کارێکی وای کردووه، که مه‌وداکان دوورتر ببنه‌وه. ئەوەی کە هەیە دیالۆگەکێکی سنووردار و له بوارێکی گه‌لێک ته‌سک و داخراو، دووقۆڵه یان چه‌ندقۆڵه، ئه‌ویش له مه‌یدانێکی گه‌لێک بچووک و نه‌زۆکدا به‌ڕێوه دەچێت.
هۆكار ، به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ره‌كان له به‌رده‌م پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چین؟
دۆخی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وا دەخوازێت، کە حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان کاری هابەشیان هەبێت و لە کردەوەدا بتوانن ببن بە هاوکێشەیەکی سیاسی، بەڵام بارودۆخی حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی لەو ئاستەدا نییە کە بتوانن وڵامی ئەو پێویستییە بدەنەوە. بە واتایەکی دیکە، ئەوان لە دەرەوەی ئەو پێداویستییەدا بە کاروباری خۆیانەوە سەرقاڵن. هەر ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دوو دیموکرات، پێنج کۆمەڵە و چەند ڕێکخراوی دووانەیی تریش هەن.
ئەم دیمەنە، بڕستی لە بزووتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەو حزبانە بۆ ماوەیەک لە ململانێیەکی توندی ناوخۆدا بوون و لە ئاکامدا تەقینەوەی سیاسی یەخەی گشتیانی گرتەوە. هەر ئەمە کارێکی وای کردووە، کە حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانن و ناخوازن لە ژێر سەیوانەیەکدا کۆ ببنەوە و “بەرەی کوردستانی” پێک بێنن.
به‌ره‌ی كوردستانی به چ مكانیزم و شێوه‌یه‌ك پێك بێ كه هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆی تێدا ببینه‌وه؟ پێشنیارتان بۆ خێرایی به‌خشین به دروست بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو چیه و چ ڕێكارگه‌لێك ده‌توانن ببنه ڕێخۆشكه‌ر بۆ پێك هێنانی به‌ره؟
هەر لەو پەیوەندییەدا، کاتێک باس لە “بەرەی کوردستان”ی دەکرێت، دەبێ بەر لە هەموو شتێک پێشمەرجەکانی پێکهێنانی “بەرە” لە ئارادا بێت، کە ئەمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوونی نییە.
پێشـمەرجەکان
له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا، “به‌ره” به مانای “به‌رزترین شکڵی ڕێکخستن له کاری هاوبه‌ش”دا باسی لێوه‌ده‌کرێت. ڕاده‌ی لێک نزیکبوون و به‌ڕێوه‌بردنی کرده‌وه‌ی هاوبه‌ش لە بوار و بۆنە جۆراوجۆرەکاندا، هه‌ندێک له بنه‌ما و پێشمەرجەکانی ئه‌م دیارده‌یه‌ن. له ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئه‌م نزیکی و کاری هاوبه‌شه به‌دی ناکرێن.
یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه ئه‌وه بوو، که به‌شی هه‌ره زۆری باس و لێدوانه‌کان بۆ به‌ره ته‌رخان کرابوون و له کرده‌وه‌شدا هیچ بایه‌خێک به شێوه‌کانی تری کاری هاوبه‌ش، که ده‌ست پێڕاگه‌ییشتن به‌وان ئاسانتره، نه‌ده‌درا. به‌موتڵه‌قکردنی “به‌ره‌ی کوردستانی”، گشت فۆرمه‌کانی تری پێکەوەکارکردنی خستنه په‌راوێزی خۆیه‌وه و ده‌رگه‌ی باس و لێدوانیشی به‌سه‌ردا داخستن.
هه‌نگاونان به‌ره‌و ناسینی گرفت و کێشه‌کان و ئاسایی‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان، گرنگترین و سه‌ره‌کیترین کاره بۆ گه‌ییشتن به لێک نزیکبوونه‌وه. ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه‌ش ببینین که مه‌ودا، گرژی، سڕینه‌وه و نکۆڵیی سیاسی لە یه‌کتر، کێشه و گرفتی سیاسی و شه‌خسیی له نێوان حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گه‌لێک زۆره. خاڵه هه‌ره لاوازی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نه‌بوونی پرۆژه و مه‌یلی به‌رفراوانە بۆ ناسینی کێشه و گرفته‌کان.
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م تێبینییانه، من هیچ چه‌شنه ئاسۆیه‌ک بۆ سه‌رگرتنی پلانی لایه‌نگرانی به‌ره‌ی کوردستانی نابینم. پارت و ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ گه‌ییشتن به لێک نزیکبوونه‌وه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بپه‌یڤن. قەیرانی په‌یوه‌ندیی نێوان حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان، هه‌روه‌ها گیروگرفتی سیاسی، فکری و شه‌خسیی ئه‌وان، له‌م پله و قۆناغه‌دا نییه که به‌ره‌ی کوردستانی لێ بێته به‌رهه‌م.
ئه‌م وتووێژه له ١٢ی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٥ ئه‌نجام دراوه
[review]