ئەمڕۆ و دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی شەڕ و تێهەڵچوون لە نیوان یزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕەژیم، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی ویشکانیی ڕەژیم، لە هەواڵێک لە ماڵپەڕی فارس دا بە چەواشە و ناڕاست باسی لە شەڕ لەو ناوچە کرد و گوتی ئەوان لەگەڵ هیزە تیرۆریستتەکانی دژە شۆڕش تووشی شەڕ ىوون و لە ماوەیەکی کەمدا چەند کەسیان لی کوشتوون، لێرەدا دەمناهەوێ بە کوردتی تیشک بخەینە سەر پاکپوور و کەسایەتییەکی و ژیانی ئەو فەرماندەی هێزی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕەژیم:
پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی رەژیمە.
لە دایک بووی ۱۳۳۹یە و فارسە و خەڵکی ئەراکە پاکپوور ماوەی ٥ ساڵ فەرماندەی عەملیاتی سپا (گروی زەربەت) لە ئێران بووە و چوارمین کەسی نێو ڕەژیمە کە باڵاترین نیشانی سەربازی بەناوی “فەتحی یەک” لە ساڵی ۱۳۹۲ بە هۆکاری سەرکەوتنی لە سەرکوتی خەڵکی سوریا دراوتێ.
پاکپور ساڵی ۱۳٥۸تەوە لە کوردستان بووە و دەستێکی باڵای لە سەرکوتی خەڵکی کوردستان هەبووە .
لە ساڵی ۱۳٦٦ بە شێوەی کاتی بردوویانەتە بەرەی شەری ئێران و عێراق بە هۆی ئەزموونی پاکپوور لە سەرکوتی کوردستان کە جارێک برینداریش بووە لێ کراوەتە فەرماندەی هێزی پیادەی سپا.
پاکپوور پێش ۱٠رۆژ وێنەی لە گەڵ سولیمانی لە فلوجە بڵاوبۆوە.
هۆکاری ئەوە هەواڵەکانەی کوردستان ئەو باسی دەکات دەگەرێتەوە سەر ئەوەی ۱: هەستیاری دۆزی کورد۲: پاکپوور بەرپرسی “ژووری کوردستانە” لەنێو سپا دا