وەرگێران لە ڕووسییەوە: د. کامران ئەمین ئاوە
ڕۆژنامەی فەرەنسەوی Le Français Dans Le Monde [لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی] سیایی گرینگترین زمانەکانی جیهانی بڵاو کردۆتەوەو زمانی کوردی لە نێوان پتر لە هەزار زمانی جیهاندا لە ڕیزی ٣١دا جێگیر بووە.
گرینگی زمانەکان بە پێی ئەم پێوەرانە بووە:
- ڕێژەی خەلکێک، کە ئەم زمانە، زمانی زگماکی ئەوانە،
- ڕێژەی وڵاتەکان، جێگایەک کە زمان کاربەری دەوڵەتی هەیە.
- ڕێژەی حەشیمەتی وڵاتێک کە بەم زمانە قسە دەکەن.
- رادەی بەکارهێنانی زمان لە تۆری ئینتێرنێتدا
- ڕێژەی بەرهەمی بیانی کە بەم زمانە وەرگێراونەتەوە.
- ڕێژەی تۆمارکردنی فیلم، موسیقا و بڵاوکردنەوەی کتێب بەم زمانە و هتد …
گرینکترین ١٠ زمانی هەوەڵی جیهان بریتیین لە:
١. ئینگلیزی
٢. فەرەنسەوی
٣. سپانیایی
٤. ئاڵمانی
٥. ژاپۆنی
٦. فلامانی(Flemish)
٧. عەرەبی
٨. سویدی
٩. ئیتالیایی
١٠. دانمارکی
زمانی تورکی بە هەبوونی ٦ خاڵی زۆرتر، لە ریزی پێشتر لە زمانی کوردی واتە لە ریزی ٢٥دا جێگیر بووە، بەڵام زمانی فارسی بە پێچەوانە، بە ٥ خاڵ کەمتر، لە نێوان گروپی ئیرانی بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئوروپاییدا بە رادەیەکی نزمتر دابەزیوەو بەم پێیە زمانی کوردی جێگەیەکی گەلێک گرینکتری [لە بەراوەرد لەگەڵ زمانی فارسی. و] هەیە.
سەرچاوە: