ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ له‌و ماوه‌یه دا تۆمه‌تبارێك له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی دا له زیندانی ئه‌راك له دار دراوه . ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به توندی ڕه‌خنه له درێژه كێشان و به‌رده‌وامیی ڕه‌وتی ئێعدامی مێرمنداڵان له ئێران ده‌گرێ و ده‌ڵێ : خۆشحاڵیی له ڕاده‌به‌ری كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی و به گشتی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی نیشان ده‌دا كه ئه‌وان هیچ بایه‌خێك به یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان نادن .
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ١٢ی گه‌لاوێژ دا ده‌ڵێ : بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی نوێی زایینی دا ، كوڕێك به ناوی حه‌سه‌ن ئه‌فشار ته‌مه‌ن ١٩ ساڵانه كه ساڵی پێسووتر به تۆمه‌تی سێكس له گه‌ڵ كوڕێكی لاوی دیكه له ٢٨ی پووشپه‌ڕ له به‌ندیخانه‌ی ئه‌راك ئێعدام كراوه .
له یاساكانی ئێران‌دا «زینا» و «لواط» له پێوه‌ندی به ده‌ستدرێژیی سێكسی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێ ، به‌ڵام له یاسای نوێی سزای ئیسلامی ( په‌سه‌ند كراوی ساڵی ١٣٩٢ : كتێبی یه‌كه‌م ، وه‌رزی یازده‌هه‌م ، باسی پێنجه‌م ) حوكمی كه‌سێك كه تووشی زینا یا هاوڕه‌گه‌ز بازی بووبێ به مه‌رجێك تۆبه بكا ، كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ زیندان و لێدانی قامچی . به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام له ئێران هه‌ر وا به‌رده‌وامه .
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ له دار دانی ئه‌و كوڕه ١٩ ساڵانه‌یه له حاڵێكدا به‌ڕه‌وه چووه كه سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئێران ، به‌ڵێنی دابوو كه ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له ٢٥ی خه‌رمانان پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێ .
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ ده‌ڵێ : حه‌سه‌نی ئه‌فشار له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و تۆمه‌تبار كردنیدا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵانه و خوێندكاری دواناوه‌ندی بووه . « ئه‌و پارێزه‌ری نه‌بووه و كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی له سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌ی په‌له‌یان هه‌بووه و پاش دوو مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ، حوكمی مه‌رگیان به سه‌ر دا سه‌پاندووه ».
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ ئه‌و ئێعدامانه ده‌یسه‌لمێنێ كه ئێران گوێ ناداته یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یماننامه جیهانیه‌كان .
ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئێران تا ئێستا له سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له خۆی نیشان نه‌داوه .
له ساڵی نوێی زایینی دا ، محه‌ممه‌د ره‌زا حه‌دادی ، كه ئه‌ویش له ته‌مه‌نی مێرمنداڵی دا حوكمی ئێعدامی به سه‌ر دا سه‌پابوو ، ئێستا له چاوه‌ڕوانیی به‌ڕه‌وه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی دایه ، هه‌روه‌ها عه‌لیڕه‌زا تاجیكی ، تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی مێرمنداڵه كه له چاوه‌ڕوانیی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی دایه .
په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی و جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی منداڵان و پێوانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی مێرمنداڵان كه ئێران یه‌كێكه له واژۆكه‌رانی ئه‌و په‌یمانانه ، تێیدا هاتووه كه : له دار دانی كه‌سانێك كه له كاتی تووش بوو به تاوان ته‌مه‌نیان ١٨ ساڵانه‌یه قه‌ده‌غه‌یه
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران مێرمنداڵانی مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ستبه‌جێ له دار نادا ، به‌ڵكوو له زیندان دا ڕایانده‌گرێ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی ١٨ ساڵانه ، و ئه‌و جار ئێعدام‌یان ده‌كا كه به‌و شێوه‌یه كۆماری ئیسلامی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ور لێده‌دا و به‌و شێوه‌یه له فێڵ له بڕیارنامه جیهانیه‌كان ده‌كا ، هه‌ر چه‌ند به پێی هه‌واڵ و زانیاریه‌كان زۆر جار ، كه‌م نه‌بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی له ئێران له لایه‌ن ڕژیمه‌وه له سێداره دراون ،
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ لانی كه‌م ١٦٠ كه‌س كه له مێرمنداڵی دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دا له ده‌ستبه‌سه‌ری دان .
ئێران پاش وڵاتی چین زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كانی له ئاستی جیهان دا تێدا به ڕێوه ده‌چێ ، و ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان حه‌شیمه‌تی ئێران و چین بكرێ ، له ڕاستیدا زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێ .