به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژی ١٣٩٥ی هه‌تاوی ، لانی كه‌م ٢٥ زیندانیی سوننی مه‌زهه‌ب له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون.
به پێی هه‌واڵه‌كان له ناو زیندانی ڕه‌جایی شاره‌وه ، ڕۆژی دووشه‌ممه هێزێكی تایبه‌تیی ڕه‌شپۆش هێرشیان كردۆته ناو ساڵۆنی ژماره ١٠ی به‌ندیخانی ره‌جایی شار و ٣٦ زیندانیی عه‌قیده‌تیی سوننی مه‌زهه‌بیان به ده‌ست و چاو به‌ستراوی و له ژێڕ چاوه‌دێریی توندی ئه‌منی بۆ ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان ڕاگواستووه و به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان حوكمی ئێعدامی ٢٥ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه دوێنێ به‌ڕێوه چووه .
ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و ٢٥ كه‌سه به‌م چه‌شنه‌ن :
« كاوه وه‌یسی ، تالیب مه‌لیكی ، بێهرووز شانه‌زه‌ری ، كاوه شه‌ریفی ، ئاره‌ش شه‌ریفی ، كه‌یوان مۆئمێنی فه‌ر ، وریا قادری ، عالم بهرماشتی ، به‌همه‌ن ڕه‌حیمی ، موختار ڕه‌حیمی ، یاوه‌ر ڕه‌حیمی ، شاهۆ ئیبراهیمی ، ئومید په‌یوه‌ند ، ئیدریس نێعمه‌تی ، ئه‌حمه‌د نه‌سیری ، فه‌رزاد هونهرجوو ، ئه‌مجه‌د ساڵحی ، محه‌ممه‌د غه‌ریبی ، شه‌هرام ئه‌حمه‌دی ، كه‌یوان كه‌ریمی ، ئومید مه‌حموودی ، پووریا محه‌ممه‌دی ، حیكمه‌ت عێڕاقی و هه‌مزه عێڕاقی و عه‌لی عێڕاقی »
به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوه‌كان ده‌ڵێن كه ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان له پزیشكی دادوه‌ریی كه‌هریزه‌ك دیتووه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هێزه ئه‌منیه‌كان ئیزنیان به بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوه‌كان نه‌داوه كه چاویان به جه‌نازه‌ی كوڕه‌كانیان بكه‌وێ .
به پێی زانیاریه‌كان هێزه ئه‌منی و لیباس شه‌خسیه‌كان به لێدانی نیقاب و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی نیزامی دا و به گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منیی توند زیندانیه ئێعدام كراوه‌كانیان له قه‌تعه‌ی ٣٠٥ی به‌هه‌شتی زارای به خاك ئه‌سپاردووه و ئیزنیان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌كانیان لێیان نزیك بكه‌ونه‌وه .
هاوكات داگوسته‌ریی ئوستانی سنه له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا بڵاوی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی گرووپی ته‌وحید و جیهاد یان به تاوانی كوشتنی ٢١ كه‌سی نیزامیی سه‌ر به رژیم له دار داوه .
دادگوسته‌ریی سنه به بێ ئاماژه دان به ڕێژه‌ی ئێعدام كراوه‌كان رایگه‌یاند كه پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی دادگا و به ئاماده بوونی پارێزه‌ره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی عادڵانه حوكم دراون .
دادگوسته‌ریی ئوستانی سنه ئه‌و ئێعدام كراوانه به بكه‌رانی تیرۆری مه‌لا محه‌ممه‌د شێخولئیسلام و بورهان عالی و ژینگه پارێزانی سنه له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٣ ی هه‌تاوی شه‌ش به‌ندكراوی مه‌زهه‌بیی دیكه به ناوه‌كانی جه‌مشید دێهقانی ، جه‌هانگیر دێهقانی ، هادی حوسێنی ، كه‌ماڵ مه‌لایی ، سدیق محه‌ممه‌دی و حامید ئه‌حمه‌دی به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره درابوون .
زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له ماوه‌ی ساڵانی ١٣٨٨ تا ١٣٩٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌یه‌ك به بێ پارێزه‌ر و ئیزنی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له ژووری تاكه كه‌سی دا ڕاگیرابوون و به پێی زانیاریه‌كان له‌و ماوه‌ش دا به‌رده‌وام له ژێر شكه‌نجه و بێڕێزی پێكردن دابوون