Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئارەش حوسێن پەناهی بۆ بەندیخانەی”قوروە” ڕاگواسترا

ئارەش حوسێن پەناهی بۆ بەندیخانەی”قوروە” ڕاگواسترا

0
981

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، “ئاڕەش حوسێن پەناهی”، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵک ناوچەی “قوڕوچای” سەر بە شاری دێوڵان کە حەوتووی ڕابردوو بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێوڵانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی بۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگواستراوە.

ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە، حەوتووی ڕابردوو بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێوڵان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترابوو و تا ئەمڕۆ هیچ هەواڵێک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نەبوو.

ئارەش حوسێن پەناهی پێشتریش، ڕێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە کاتی گەڕانەوەی لە تاران بۆ قوڕوچای لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرابوو و دواتر بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

تا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەر کران و تاوانە ئەگەرییەکانی ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە ناڕوونە و نەدراوەتە دادگا.

هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژ هاتبوو، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێوڵان گوشارێکی زۆر و بەربەرینیان خستۆتە سەر بنەماڵەی حوسێن پەناهی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی : ئێران به‌ بێ گوێدان به‌ بڕیارنامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان مێرمنداڵان ئێعدام ده‌كا
بابەتی دواتروتووێژ له‌ گه‌ڵ فه‌ریبا محه‌ممه‌دی كۆماری ئیسلامی بۆ بێ ئیرادە کردنی ژنی خەباتکاری کورد کەڵک لە پاڵنەری لاوازی دەستدرێژی سێکسی وەردەگرێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان