ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان پێشی بە بەرێوە چوونی کۆڕی” مامۆستا قانع و زایەڵەی زرێبار”گیرت

0
1412

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان لە درێژەی گۆشارەکانی خۆییدا بۆ سەر چالاکانی مەدەنی ئەو شارە پێشی بە بەرێوە چوونی “کۆری موموستا قانع و زایەڵەی زرێبار گرت.

ئەم رێورەسمە کە پێشتر لەلایەن ناوندە پیوندی دارەکانی ئەو شارەوە وەعدی بەرێوەچوونی پێدرا بوو لە هەوڵێکی چاوەروان نەکراودا دۆێنێ بەرێبەرانی  ئەو کۆرە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئیزنی بە رێوەبردنی ئەم کۆرەتان نییە.

ئەم کۆرە کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەمە ١٣٩٥ بەڕێوە بچێت بە بریاری ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوانەوە  پێشی گیراوە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەموو کارەکانی ئەو کۆڕە وەک وتار و بابەت و شیعر و تایبەتنامە و کاروباری میوانداری و دیکەی بەرنامەکان بۆ ڕۆژی دیاریکراو ئامادە کرابوو.

جێگایی ئاماژەیە کە لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا چەندین جار هێرەکانی سەر بە ئیتڵاعات و سپایی پاسداران لە شاری مەریوان و ناوچەکانی دەرووبەری پێشیان بە چالاکی ئەنجۆمەنە خەڵکییەکانی ئەو شارە گرتووە، زۆر جار لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعات و سپاوە رووبەرووی لێپێچینەوە کراونەتەوە.