چالاکی جۆراوجۆری ژینگەپارێزی لە جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی

0
716

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، چالاکانیی ژینگەپارێزیی کورد لە درێژەی چالاکییەکاندا لە جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی دوو چالاکییان بەڕێوەبرد.
هەواڵنێری ژینگەوان لە زاری یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزەوە رایگەیاند: ئێمە لە راستای سیاسەتی ژینگەپارێزیی خۆماندا لەپێناو فەرهەنگ سازیدا، هەوڵ دەدەین کە منداڵان لە چالاکییەکانماندا تێوە بگلێنین.
لەم چالاکییەدا دەوروبەری نەخۆشخانەی جوانڕۆ بە بەشداری بەرچاوی منداڵان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کراوەتەوە.
راپۆرتێکی دیکە کە لە سەلاسی باوەجانییەوە بە ماڵپەڕی ژینگەوان گەییشتووە باس لەوەدەکات کە لە هەوڵێکی ژینگەپارێزیدا دوو دانە سەرتەشی گەڕێندراونەتەوە داوێنی ژینگە.