چالاکیی ژینگەپارێزیی ئەنجومەنیی ژینگەپارێزیی ژینکۆ

0
1009

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، سەیرانگای چەپەراوێی شنۆ لەلایەن هاووڵاتییانی ژینگەپارێزی کوردەوە لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.
راپۆرتی گەییشتوو باس لەوە دەکات کە ئەم چالاکییە بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنیی ژینگەپارێزیی ژینکۆ بەڕێوەچووە و هەژمارێکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەم چالاکییەدا بەشدارییان کردووە.
هەواڵنێری ژینگەوان لە شنۆ رایگەیاند کە قوتابییانی ناڵۆس لەم چالاکییە رۆڵێکی بەرچاویان گێڕا.
هەر لەم پێەەندییەدا، کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە رۆژی 13 بەدەر کە لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە راگەیەندرابوو لەلایەن زۆربەی رێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییکانەوە پشتگیریی لێکرا.
زۆبەی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان و خەڵکی نیشتمان بە دەم داواکاریی کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە 13 بەدەرەوە هاتوون و بە شێوەیەکی بەرین ئەم چالاکییە لە خۆی و سەڵماسی کوردستانەوە تاوەکوو ئیلام و کرماشان بەڕێوەچووە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد، ئەنجومەنی سەوزئەندیشانی مەهاباد، هۆگرانی ژینگەی ئیلام، ژینگەپارێزانی کرماشان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سنە، کامیاران، روانسەر، سەقز و …هتد لەو کۆمەڵە ئەنجومەنانەن کە چالاکیی بەرینیان بەڕێوەبردووە.