گوشاری هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بۆسەر چالاکی ژینگەپارێزی “سوهەیلا محەممەدی” بەردەوامە

0
877

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە سۆهەیلا محەممەدی لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری سنە، بە تاوانی وەرێخستن و بەشداری لە کەمپەینی پاراستنی کانی بڵ و کۆکردنەوەی ٥هەزار واژۆ، دادگایي کراوە. لەمیانەی دادگایی کردنەکەدا دادوەری دۆسیەکە قازی “ئیسکەندەری” تۆمەتی کردەوەی دژی ئاسایشی نیشتیمانی و تێکدانی بیرورای گشتی خستووتە پاڵ محەممەدی.

یەکێ لە ئەندامێکی بنەماڵەی سۆهەیلا محەممەدی لەو بووارەدا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی مۆکریانی ڕاگەیاندووەکە ئەو تۆمەتانە لەلایەن سۆهەیلا محەممەدییەوە رەتکراونەتەوە

دووابەدووای تەواوبوونی دانیشتنی دادگا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە پەیوەندی بە محەممەدییەوە کردووە و ناوبراویان پەلکێشی ئەو ئیدارەیە کردووە و لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ ناوبراو کردووە سەبارەت بە بەشداریکردنی لە مەڕاسیمی نەورۆزی قەسریان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ژینگەوان کەتووە دووای لێپێچینەوەیەکی زۆر ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، سۆهەیلا محەممەدیان قۆڵبەست کردووە و ڕەوانەی لقی ٤ی دادگای سنەیان کردووە و دۆسیەیەکی تازەیان بۆکردووەتەوە و بەحوکمی قازی “عەڕەبی” بەدانانی بارمەتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە .لە ئێستا دا ترس و دڵەڕاوکەی زۆر بۆ بنەماڵەکەی دروستبووە و ئەوان نازانن چ چارەنوس و حوکمێک رووبەرووی محەممەدی دەبێتەوە”.

پێشتریش ڕۆژەکانی ١ و ١٢ی خاکەلێوە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە مەبەستی دەستگیرکردنی سۆهەیلا محەممەدی چووبوونە ماڵەکەی، بەڵام بەهۆیی لەماڵدا نەبوونی ناوبراو نەیانتوانی بوو دەستگیری بکەن.

سۆهەیلا محەممەدی چالاکی ژینگەپارێزی و مەدەنییە، ئەو پێشتر وتەبێژی کەمپەینی رزگارکردنی کانی بڵ بووە و بەهۆیی مانگرتنی یەک هەفتەییەوە لەلقی ٢ی دادگای سنە دۆسیەیەکی بۆکرابووە، دووابەدووای بەشداربوونی ناوبراو لە مەڕاسیمی نەورۆزی قەسریانی سنە، دۆسیەیەکی دیکەش لەلایەن لقی ٤ی دادگای سنەوە بۆ ناوبراو کراوەتەوە.

feriba