پاوە،روانسەر، بە خۆڵەمێش کردنی ژینگەی کوردستان بەردەوامە

0
930

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندن و کاول کردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە بەردەوامە، سەرەرایی هاتنی وەرزی پائیز ڕۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی نیشتمان دەبێتە قۆربانی کەمتر خەمییەکانی ناوندە پیوەندیدارەکانی حکومەت.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی رەزبەری ١٣٩٥ هەتاوی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەیی زەردەبان سەر بە شاری پاوە بەردرا، ئەم ئاگرکەتنەوە کە چەند کاتژمێری خایاند خەسارێکی بەر چاوی بە ژینگە و گیان لەبەرانی ناچەکە گەیاند.

لە ماوەی هاوینی رابردوودا دارستانەکانی ناوچەی پاوە زۆرتەرین رێژەی سووتانی بەرکەوتووە بە دەیان جار لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە بە تایبەت ئەندامانی سپای پاسداران ئاگر لە دارستانەکانی پاوە بەردراوە، لە ئاکامی ئەم ئاگرتێبەردانانە بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ژینگەپارێزانی ناوچەکە بریتی لە خەلکی ناوچەیی پاوە و ئەندامانی ئەنجۆمەنی چیا و ژیوای شاری پاوە، لە سەرەتایی ئەم ئاگرکەتنەوە تا کۆتایی بە کەمتەرین ئمکاناتەوە بەرنگاری ئاگری ناوچەکە بوونەوە.

هەر لەم پیوەندیەدا لە شاری روانسەر ئاگر لە لێرەوارەکانی پشت قەبرستان ئەو شارە بەردراوە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری نەوچەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، رووبەرێکی بەر چاو لە ناوچەکەیی گرتووەتەوە ژینگەپارێزانی ناوچەکە داوایی یارمەتیان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە، ئەندامانی ئەنجۆمەنی چڕۆ لە شاری روانسەر خەریکی کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکەن.fb_img_1472212062500