بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژینی شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا سەردانی قۆتابخانەی ئەو شارەی کردوو، بۆ وتنەوە وانەی ژینگەپارێزی.
ڕۆژی سێ شەممە٢ی سەرماوزی ٢٧١٦ی کوردی لەسەر بانگهێشتی قوتابخانەی “باهونەر” لە شاری بانە، چەند کەس لە ئەندامانی پاژین سەردانی ئەو قوتابخانەیان کرد بۆ پێدانی زانیاری و وتنەوەی وانەی ژینگەپارێزی سەبارەت بە ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکان بۆ قوتابیان و فێرخوازان.
لەم سەردانەدا ئەندامانی پاژین بە جیا ابەش بوون بە سەر پۆلی دەرسی دو پۆلدا و وانەی ژینگەپارێزیان پێشکەش کردن.
لەم سەردانەدا بەڕێز “بەڕێز فەتاح ئەمین زادە” ئەندامی پاژین و مامۆستای پێشوی قوتابخانە چەند باسێکی گرینگی سەبارەت بە ئاو و قەیرانی ئاو و کاولکردنی سروشت بە دەستی مرۆڤ و پیس بوونی کەش و هەوا وگەرم بوونی گۆی زەوی و مەترسیەکانی ئەم قەیرانانە پێشکەش بە قوتابیان کرد و جەختی کردەوە کە ئەبێ هەموان هەوڵ بدەن بۆ بن بڕ کردنی خەسارە ژینگەییەکان تا پێش بەو خەسار و کاول کاریانە بگیرێت.
هەروەها لەم سەردانەیا باس کرا لەسەر پاژین و چۆنیەتی دامەزرانی پاژین و شێوازی کار و چالاکیەکانی پاژین، هەر لەو پێوەندیەشا فیلمێک لەسەر کارو چالاکیەکانی پاژین بۆ قوتابیان نمایش کرا.
لە کۆتاییدا کارتی ژینگەیاری پێشکەش بە قوتابیان کرا بۆ ئەوەی کە پێناسەیێک بێت بۆیان لە کاتی کار و پاراستنی ژینگە.