ئەنجۆمەنی پاژین، بەرێوە بردنی چەند چالاکی ژینگەپارێزی

0
935

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا چەند هەڵمەتی بەرێنی ژینگەپارێزی بەرێوە برد.

ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە لە درێژەی چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوە لە گۆندی سێوەچ بەرێوە برد.

له‌م هه‌ڵمه‌ته ‌ژینگه‌پارێزییه‌دا كه ‌له ‌لایه‌ن گه‌نجانی ئاوایی سیوچه‌وه ‌ڕاگه‌یه‌ندرابوو به‌ سه‌ر كه‌وتووی به‌ڕێوه‌ چوو، هاوكات ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژین لقی سیوچ به‌دابین كردنی دلقی زبڵ و هاوكاری له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان به‌شداریان كرد.

لە چالاکییەکی دیکەی ئەنجۆمەنی پاژین چەند کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوی سەردانی قوتابخانەی “ئەحمەدییان کرد بۆ وتنەوەی وانە ژینگەپارێزی و پێدانی زانیاری سەبارەت بە ژینگە بۆ قوتابیان.

هەر لەم پێوەندیەیا کاک “حامید ئەسراری” یەکێک لە ئەندامانی پاژین چەند باسی گرینگی سەبارەت بە ژینگە و پاراستنی ژینگە و تێک چونی ژینگە لە جیهان بە گشتی و ناوچەکە بە تایبەتی پێشکەش بە قوتابیان کرد، کە هەر تاکێک لەم کۆمەڵگایەدا ئەبێ بەرپرس بێت لە هەمبەر ژینگەکەی و پرسە ژینگەییەکان تا خەسار بەر جەستەی ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکان نەکەوێت.

هەر لەو بارەشەوە ئاماژەیان کرد بە پرسی قەیرانی ئاو و لە ناوچوونی دارستانەکان کە لەم ناوچەی بانە پرسێکی سەرەکییە بۆ ژینگە و ژینگە دۆستانی ئەو ناوچە.

هەروەها باسێکیان کرد لەسەر ئەرک و کار و چالاکییەکانی پاژین لە چوارچێوەی ژینگەدا و فیلمێک لەو کاروچالاکیانەش نیشاندرا کە بووە جێی سەرنجی قوتابیان و فێرخوازانی ئەم قوتابخانەیە.

ئەم چالاکییە بە پرسیار و وەڵام دانەوە لەلایەن قۆتابیان و ئەندامانی پاژین هەروەها پێشکەش کردنی کارتی ژینگەپارێزی بر قۆتابیان کۆتایی پێ هات.

photo_2016-11-16_20-28-29

photo_2016-11-16_20-28-41

photo_2016-11-16_20-28-52

photo_2016-11-16_20-29-01

photo_2016-11-16_20-29-09

photo_2016-11-16_20-29-27

photo_2016-11-16_20-36-45