پاژین، بەردەوامە لە پەروەردە و بارهێنانی منداڵانی کورد

0
1204

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا، بە مەبەستی بار هێنان پەروەردە کردنی منداڵانی ئەو ناوچە سەردانی قۆتابخانەکانی ئەو شارەی کرد.
ڕۆژی چوار شەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی”١٣٩٥”هەتاوی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا، بە مەبەستی پەروەردە بارهێنانی منداڵانی شاری بانە سەردانی باخچەی ساوایانی “مرواریدی” کرد.

لەم سەردانەدا لەلایەن ئەندامانی دەستەی بەرێبەری ئەنجۆمەنی پاژیینەوە کۆمەڵێک وانەی تایبەت بە ژینگە و پاراستنی ژینگە هەروەها کۆمەڵێک باس لە سەر ڕۆڵی منداڵان لە پاراستنی ژینگەدا پێشکەش بە منداڵانی باخچەی ساوایانی ” مروارید” کرا.

ئەم چالاکییە لە ژێر ناوی “منداڵان ژینگەیارانی ئێستا، ژینگەپارێزانی داهاتوون” بەرێوە چوو, هەروەها لەم چالاکییەدا کۆمەڵێک نامیلکەی تایبەت بە ژینگەپارێزی هەروەها کارتی “ژینگەیاری” پێشکەش بە منداڵان کرا.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی هەرچێ زیاتر پەروەردە کردنی منداڵانی کورد لەو ناوچە چەندین جار سەردانی قۆتابخانەکانی شاری بانە کردووە.

photo_2017-01-11_16-13-48

photo_2017-01-11_16-14-01