پاژین لە شاری بانە بەردەوامە لە بەرێوە بردنی چالاکییە بەربڵاوەکانی

0
854

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپاڕیزی پاژین لە شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێنکردنەوەیان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین “لقی ساوان” بە بشداری جەماوەری خەڵکی ناوچەکە و چەند کەس لە گروپی شاخەوانی و ژینگەپارێزی سامڕەندی نەغەدە، هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەیان لە سەیرانگای دەشتی ساوانی بانە بەرێوە برد سەرجەم ئەو سیرانگایانە لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

سەرەتا بەسەر بەشدار بووانی ئەم هەڵمەتە دەسکێش، دڵقی زبڵ دابەشکرا و هەڵمەتەکە لە پانتایێکی زۆری ئەو سەیرانگایە لەچەند قۆڵەوە دەستی پێکرد، پاش هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر لە ماوەی سەعات و نیوێک ڕادەیێکی زۆر زبڵ و پاشماوە کۆکرایەوە و سیمای سروشتی ئەو ناوچە گۆڕانکاریێکی بەرچاوی بەخۆووە بینی
پاش تەواو بوونی هەڵمەتەکە لەلایەن ئەندامانی بەرێبەری ئەنجۆمەنی پاژین چەند وتەیەک پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.

سەرەتا کاک حامید ئەسراری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین بۆ جەماوەر دووا و باسی لەوە کرد کە ئەرکی ڕێکخراوەیێکی ژینگەپارێزی کۆکرنەوەی زبڵ ە پاشماوە نییە، بەڵکو ئەو کارانە بۆ فەرهەنگ سازی خەڵکی ئەکەن کە خەڵک خۆی بەو وەناعەتە بگات کە پارێزەری ژینگەی خۆی بێت.

هەروەها ڕویکردە خەڵک و داوای لێکردن کە لە خاوێن ڕاگرتنی ژینگە کاتێک کە دێن بۆ سەیران ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیێنن و کاتێک کە ئەڕۆنەوە زبڵ و پاشماوەکانیان بخەنە دڵق و بیبەبەوە بۆ شار و بیخەنە ناو زبڵدان.

پاشان کاک “سابیر کاکەمەمی” بە نوێنەرایەتی گروپی سامڕەندی نەغەدە چەند وتەیێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و دەست خۆشی لە پاژین و ئەندامانی پاژین کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە و هیوای خواست کە لەمە بە دوا لە جیاتی زبڵ کۆکردنەوە شاهیدی چاندنی نەمام و ژیانەوەی سروشتی ئەم نیشتمانە بین و خەڵک ئەو ژینگەیە وەک چاوی خۆیان بپارێزن.

دوابەدوای ئەوانیش هەر یەک لە کاک فەتاح ئەمین زادە و فواد حەسەنی ساوان لە ئەندامانی پاژین چەند وتەیێکیان سەبارەت بەم هەڵمەتە پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئەم سروشتە کرد هیوایان خواست کە خۆش ویستنی خاک و نیشتمان تەنیا بە قسە نەبێت و خەڵک بکەونە ناو گۆڕەپانی کردەوە لەو بوارەیا.

خاڵی جێگایی سەرنجی ئەم هەڵمەتە ژینگە پارێزیە بشداری ژنان بە شێوەیەکی بەچاو بوو کە لەم چالاکییەدا ڕۆڵی بەرچاویان گێرا.

photo_2016-11-18_22-52-12

photo_2016-11-18_22-52-23

15027739_456700897833872_1416578607974567900_n

15094298_456700824500546_8753072851874138880_n