به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ژینگه‌وان ، رۆژی هه‌ینی ٣١ی بانه‌مه‌ڕ له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی گوێزه كوێری سه‌ر به شاری سنه چالاكێكی ژینگه پارێزی به‌ڕێوه چوو .
ئه‌و چالاكییه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزیی شنه‌ی نه‌وژنی كوردستان به‌ڕێوه چووه و ئه‌نجومه‌نی تاوژنی سه‌ر به زانكۆی كوردستان له سنه‌ش هاوكاریی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ژینگه پارێزییه‌یان كردووه .
له‌و چالاكییه دا كه له گوێزه كوێری سه‌ر به ئاویه‌ری سنه به‌ڕێوه چووه ، چاڵاكانی ژینگه پارێز به‌شێك له سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له زبڵ و پاشماوه خاوێن كرده‌وه .