کرماشان/کامیاران/ئاگرتێبەردان لە دارستانەکان و سرووشتی کوردستان بەردەوامە

0
734

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،رۆژانە دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا دەسۆتێنرێن،کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەم ئاگرتێبەردانانەیە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۹ی پۆشپەر ئاگر لە دارستانەکانی گوندی کانی کشەی سەر بە شاری کامیاران بەدرا و بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سۆتان،خەسارێکی بەر چاو بەر ژینگە و کیانلەبەرانی ئەو ناوچە کەوت.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە کاتژمێر ۲ی پاش نیوەرۆ دەستی پی کردووە و تا کات ژمێر ۱۱ی شەو درێژەی کێشاوە، بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە ناوندە پیوندی دارەکانی حکومەت لە کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی کامیاران بشدارییان نەکردووە و لەلایەن خەڵگی گوندی کانی کشە و ژینگەپارێزانی ناوچەکە کۆژاوەتەوە.

هەر لەم پیوندیەدا لە شاری کرماشان ئاگر لە پارکی کەشتیاری تاقەوسان بەردراو کۆمەڵێکی بەرچاو لە دارستانەکانی دەوروو پشتی ئەو پارکە لە ئاگردا سۆتاوە کە تا کاتی بڵاو کردنەوە ئەو هەواڵە ئاگری دارستانەکانی تاقەوسان کۆنتڕڵ نەکراوە،کە تا ئێستا خەسارێکی بەرچاو بەر ژینگە کیانلەبەرانی ناوچە کەوتووە.

شایانی باسەکە ئاگری دارستانەکانی پارێزگای کرماشان بەو حاڵەتە کۆتایی نەهاتوو لە لایەکیترەوە ئاگر لە دارستانەکانی نزیک شاری سەحنە بەردرا لەو حاڵەتەشدا رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی شاری سەحنە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان بوون بە خەڵووز،کە تا ئێستا رێژەی سۆتاندن خەساری ژینگە ئەو ناوچە لەلایەن هیچ ناوندێکی حکومەتی یان رێکخراوە خۆجێیەکان رانەگەیەندراوە.

1

2

3

4

5