مەلا قادر پێشنوێژی شاری پاوە ڕەخنە لە چالاکانی ژینگەپارێزی کورد دەگرێت

0
959

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، مەلا قادر پێشنوێژی شاری پاوە هاوکات نوێنەری وەلی فەقی لە شاری پاوە، ڕەخنەی لە ڕێپێوانی داکۆکیکارانی مافی ئاژەڵان شەریف باجوەر دەگرێت.

ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، مەلا قادر قادری لە وتاری نوێژی هەینیی خۆیدا، سەبارەت بە ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەکەی شەریف باجوەر داکۆکیکاری مافی ئاژەڵان، دژکردەوەی نیشان دا، ناوبراو شەریف باجووری وەکوو “کەسێک کە خۆی بە لایەنگەری ژینگەپارێزی دەزانێت” ناوبردووە و هەوڵەکانی ئەو چالاکە ژینگەپارێزە ناسراوەی لە بواری مافی ئاژەڵاندا بە کەم دانا.

بە ڕێپێوانی ٥ ڕۆژەی شەریف باجوور لە شاری مەریوان هەتاکوو شاری سەلاسی باوەجانی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە “توندتیژی مرۆڤەکان دژی ئاژەڵان” بووە.

مەڵا قادر پێشتریش چەندین جار هەڕەشەی لە چالاکانی ژینگەپارێزی فەرهەنگی_هونەری و…هتدی شاری پاوە کردبوو.