قەیرانی گۆلی ورمێ گەیشتۆتە خراپترین ئاستی خۆی

0
538

زانیارییەکان باس لە بێ ئاوی لە قووڵترین بەشی گۆلی ورمێ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ژینگەوان، ژیانەوەی گۆلی ورمێ دەنگۆیەکە کەلەلایەن دەستەی ژیانەوەی گۆلی ورمێ بڵاو کراوەتەوە.
چەند رۆژبەر لە ئێستا دەستەی بەڕێوەبەری ژیانەوەی گۆلی ورمێ رایگەیاندبوو کە ئاستی ئاوی ئەو گۆلە بەرز بووەتەوە بەڵام بە پێی بەدواداچوون و زانیارییەکانی ماڵپەڕی ژینگەوان ئەو هەواڵە لە راستی بەدوورە و هێشتا قووڵترین بەشی گۆلی ورمێ بێ ئاوە.
گۆلی ورمێ لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی سیاسەتە سیستماتیکەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە بەرەو لەناوچوون بردراوە.